28/3/2020 08:54 PM

كۆرونا تاوان كەمدەكاتەوە

بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیا، سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو وڵاتەو مانەوەی هاووڵاتیان لە ماڵەكانیان بەڕێژەی 20% تاوانی كەمكردووەتەوە.

رۆژنامەكە باسی لە كەمبوونەوەی رێژەی تاوان لە شانشینی یەكگرتوو كردووە لەپاش سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، روونیشیكردووەتەوە كە تاوانەكانی وەكو هەڵكوتانەسەرو توندوتیژی لە هەفتەی رابردوو بەراورد بە حەوت رۆژی پێشتر بەرێژی 20% كەمیكردووە، ئەویش دوای ئەوەی بۆریس جۆنسۆنی سەرۆك وەزیران داوای لە خەڵك كرد لە ماڵەكانیاندا بمێننەوە.

رۆژنامەكە لە زاری ستیڤن وایت هەڵسوڕێنەری كاروباری پۆلیس و رێگەپێدراو لە شاری دۆرهام بڵاویكردەوە كە هەندێك كەس پشت بە بڕینی دوكان و بازاڕەكان دەبەستن بۆ كڕینی ماددەی هۆشبەر، ئەمەش لە ئێستادا زەحمەتە چونكە دوكان و بازاڕەكان داخراون.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە رێژەی تاوان لە سەرتاسەری وڵاتدا دابەزیوەو تەلەفۆنكردن بۆ پۆلیس كەمبووەتەوە.

هەر لەوبارەیەوە ئەندی كوك بەرێوەبەری ئەنجومەنی فەرماندەكانی پۆلیسی نیشتمانی بە رۆژنامەكەی وتووە داخستنی یانەو باڕەكان هۆكارێكی دیكەی كەمبوونەوەی تاوانە، وتوشیەتی: توندوتیژی لە یانەو باڕەكان كەمتربووە.

لەگەڵ ئەوەشدا پۆلیس لەوباوەڕەدایە كە لەگەڵ بەردەوامبوونی داخستنی وڵات و كۆتوبەندی هاتوچۆی هاووڵاتیان تاوان بەرەو بەرزبوونەوە دەچێت، لەوبارەیەشەوە كوك دەڵێت: زیادبوونی توندوتیژی خێزانی دەبین چونكە خەڵك لە ماڵەوە كۆدەبنەوە، هەروەها تاوانەكانی ئینتەرنێت لە فێڵ و تەڵەكە  هەڵەخەڵەتاندنیش زیاد دەبن.

خاك - پوكمیدیا




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved