29/3/2020 01:35 PM

ناساندنی فیلم-پرتەقاڵی قورمیشی

فیلمی "پرتەقاڵی قورمیشی/ A Clockwork Orange" یەکێک لە فیلمە گرنگەکانی مێژووی سینەمایە و لەلایەن دەرهێنەری بەناوبانگی جیهان واتە "ستەنلی کۆبریک"ـەوە بەرهەمهاتووە. ئەم فیلمە کەڵک لە دیمەنی توندوتیژی و ناخۆش وەردەگرێت بۆ ئەوەی دەروونی نائارام و ناتەبایی کۆمەڵایەتیی بەریتانیای داهاتوو نیشان بدات.
لەم فیلمەدا کە لەڕاستیدا مۆنۆلۆگی گەنجێکی کەم تەمەمەنە بە ناوی "ئالێکس"، کاریگەری راستەوخۆ و ناراستەوخۆی گوتارە جیاوازەکان دێنە بەرچاو کە بەسەر مرۆڤەکاندا زاڵ ئەبن. لەوانەیە بەرچاوترینیان گوتاری سیاسی و حکومەتی بێت، بەڵام دەسەڵاتدارییەتی گوتارەکان هەر لە حکومەتدا قەتیس نامێنێتەوە و تەنانەت بنەماڵەش بە شێوەیەک لە شێوەکان هەمان کاری حکومەتەکان دووپات دەکەنەوە؛ واتە کۆنتڕۆڵ و چاوەدێری. "کۆبریک" لەو فیلمەدا دەیهەوێ نیشان بدات کە مرۆڤ تەنانەت لە ژوورە تاکەکەسییەکەی خۆشیدا تەنها نییە و چاودێری ئەکرێت.
ئەم فیلمە لە 19ـی دیسامبەری 1971ـدا بڵاوبووەوە و 136 خولەکە و زمانەکەی ئینگلیزییە.  دروستکردنی ئەم فیلمە 2/2 ملیۆن دۆلاری خەرج بووە و فرۆشەکەی بەگشتی 26/6 دۆلار بووە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved