29/3/2020 03:37 PM

بەرهەمهێنانی پرۆتین بە مۆزیک!


ساڵی رابردوو توێژەرانی زانکۆی MIT رایانگەیاند کە توانیویانە تایبەتمەندییەکانی بایۆ-کیمیایی پرۆتین بکەن بە مۆزیک و ئێستا ئەوان بە بەکارهێنانی مۆزیک، پرۆتینیان دروست کردووە. 
بەرهەمهێنانی پرۆتین لە مۆزیک لە نیگای یەکەمدا هاوشێوەی سێحر و جادوو و شتی لەم چەشنەیە، بەڵام زانایان بەم تەکنیکە توانیویانە پرۆتین دروست بکەن. هەر پرۆتینێک بریتییە لە زنجیرەیەک "ئاسید ئامینی". لەئێستا 20 ئاسید ئامینی جۆوارجۆر بوونیان هەیە کە ئەتوانن جێگای بەتاڵی پرۆتینەکان بگرنەوە. بەڵام بە تیکەڵاوکردنی هەموویان لەگەڵ یەکتری ناکرێ پرۆتینێکی نوێ و بەسوود بەرهەم بێت. لەلایەکی دیکەوە پێکهاتەی کۆتایی پرۆتین تەنیا زنجیرەیەکی درێژخایەن لە ئاسید ئامینەکان نییە و فۆرمێکی سێ رەهەندی هەیە کە کارکردنی ئەو پرۆتینە دیاری ئەکات. لەڕاستیدا پرۆتین بەبێ فۆرمێکی دروست، کارکردێکی ئەوتۆی نابێت. 
ئاسید ئامینیکان بۆ ئەوەی ئەم فۆرمانه دروست بکەن ئەبێ نموونەیەکی دیاریکراو پەیڕەو بکەن، بەڵام لەو رووەوە کە 20 ئاسید ئامینی جیاواز بوونی هەیە کە ئەتوانن بە تێکەڵاوبوون لەگەڵ یەک لەم زنجیرەیەدا جێگر بن، لێکدانەوەی ئەوەی کە چ نموونەیەک ئیزنی ئەوەی پێ ئەدرێت کە لەم زنجیرەیەدا بەشدار بێت و کام نموونە ئیزنی نییە، هەندێک ئەستەمە. 
بەڵام توێژەرانی زانکۆی MIT بە گۆڕینی پێکهاتەی پرۆتین بە مۆسیقا، کتێبخانەیەکیان لە بەستەی مۆسیقایی دروست کردووە کە راستەوخۆ پەیوەندی لەگەڵ پێکهاتەی ئەو پرۆتینانە هەیە کە لە عەرزی واقعدا بوونیان هەیە. 
ئەم توێژەرانە لەدرێژەدا نموونە مۆسیقاییەکانیان دووبارە گۆڕی بە پرۆتین. ئەمانه لەڕاستیدا ئەو پرۆتینانە بوون کە پێشتر بوونیان نەبوو، بەڵام بەڕواڵەت سەقامگیرییەکی باشیان هەبوو و پێکهاتەکەیان هاوشێوەی پرۆتینە بەسوودەکانە. 

 

خاک _ پشکۆ کامەران

سەرچاوە : forbes




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved