سه‌رجه‌م نۆرینگه‌كانی سلێمانی به‌پێی رێكار‌و مه‌رجه ته‌ندروستییه‌كان ده‌كرێنه‌وه. لقی سلێمانی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، دوای گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، برِیاریانداوه به كردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م نۆرینگه‌كانی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی، كه له 15ی ئاداره‌وه‌و له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پاراستنی هاووڵاتیان داخرابوون. له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا رووونیشكراوه‌ته‌وه، كردنه‌وه‌ی نۆرینگه‌كان به‌پێی رێكاره ته‌ندروستییه‌كان ده‌بێت، وه‌ك ده‌رمان رشتن و به‌كارهێنانی ماسك و ده‌ستكێش و دروستنه‌كردنی قه‌ره‌باڵغی له نۆرینگه‌كاندا، هه‌روه‌ها نابێت چاره‌سه‌ری ئه‌و كه‌سانه بكرێت كه نیشانه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنایان تێدایه‌و تۆمارێكیش بۆ سه‌ردانیكه‌ران هه‌بێت. خاك ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه...
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure