كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكی ئاشكرایكرد، ئامێرێكی گه‌ڕۆكی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای داهێناوه كه توانای هه‌یه ته‌نیا له ماوه‌ی پێنج خوله‌كدا توشبوون به‌و ڤایرۆسه دیاریبكات. به‌هۆی بچووكی قه‌باره‌ی ئه‌و ئامێره پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌توانن له ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان به‌كاریبهێنن. كۆمپانیاى ئابوت بڵاویكرده‌وه، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مریكی مۆڵه‌تی دراوه‌تێ بۆ ده‌ستكردن به به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و ئامێره‌ی پشكنینی كۆرۆنا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت ئه‌و ئامێره بۆ كارمه‌ندانی كه‌رتی ته‌ندروستی دابینبكرێت له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه. رۆبه‌رت فود لێپرسراو له كۆمپانیاى ئابوت وتی: له چه‌ند به‌ره‌یه‌كه‌ی جیاجیاوه به‌ره‌نگاری ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بێته‌وه‌و ئه‌و ئامێره نوێیه‌ی پشكنین یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له چه‌ند خوله‌كێكدا ئه‌نجام به‌ده‌سته‌وه ده‌دات. س/ سكای نیوز خاك - ڕاگه‌یاندنی ته‌ندروستی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure