مۆبایلی سامسۆنگ Galaxy M11 خاوەنی شاشەیەکی 6.4 ئینچیە کە کواڵیتییەکەی HD+ـە. لە سووچی لای چەپی شاشەکە چاڵێکی بچووک دێتە بەرچاو کە شوێنی جێگیربوونی کامێرای سێڵفییە. کۆریاییەکان باسی جۆری چیپسێتی Galaxy M11ـەیان نەکردووە و تەنها گوتوویانە پرۆسێسەرێکی 8 ناوەندی بە فرێکۆنسی 1.8 گێگاهێرز ئەرکی پرۆسێسی پرۆگرامەکانی سامسۆنگ Galaxy M11ـی لەئەستۆیە. رامێکی 3 گێگابایت و بیرگەیەکی 32 گێگابایتیش هاوکاری ئەم چیپسێتەن. لە رووکاری پشتەوەی ئەم مۆبایلەدا چاومان بە کامێرایەکی سێ بەشی ئەکەوێت. کامێرای سەرەکی توانستەکەی 13 مێگاپیکسڵ و لەژێر ئەوەوە، کامێرایەکی 5 مێگاپیکسڵی UltraWide جێگیر بووە. ئەرکی بەراوردکردنی قووڵایی دیمەنەکانیش لەئەستۆی هەستەوەرێکی 2 مێگاپیکسڵە. هەروەها سامسۆنگ Galaxy M11 ئەتوانێ بە کواڵتی 1080p ڤیدیۆ تۆمار بکات، بەڵام خێراییەکەی لەسەر 30 فرێم لە چرکەیەکدا سنووردار کراوەتەوە. سامسۆنگ لەم مۆدێلەیدا پیلێکی 5000 میلیئەمپێری بەکارهێناوە و پۆرتی مۆبایلەکەش USB-Cـیە. کێشی ئەم مۆبایلە 197 گرامە و بلۆتۆسی وەشانی 4.2ـی لەسەرە و جەکی 3.5 میلیمەتری بۆ هێدفۆنیشی هەیە. سامسۆنگ هێشتا باسی نرخی ئەم مۆبایلەی نەکردووە.
سەرچاوە: gsmarena
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure