30/3/2020 02:25 PM

هۆڵەندا بەکارهێنانی دەمامکی چینی لەنەخۆشخانەکان قەدەغە کرد

چین یەکێک لە بەرهەمهێنەرە سەرەکییەکانی دەمامکە لەجیهاندا و زۆرینەی وڵاتان ئەم کاڵایە لەم وڵاتە ئەکڕن. هۆڵەندا لەم دواییانەدا رایگەیاندووە کە ئەو دەمامکانەی چین بەرهەمی هێناون کواڵتیتیان نزمە و لەمەودوا لەم جۆرە دەمامکە لە نەخۆشخانەکانی ئەم وڵاتە کەڵک وەرناگیرێت.
هۆڵەندا 1.3 ملیۆن دەمامک بەناوی FFP2ـی لە چین کڕیوە کە نزیکەی نیوەیانی لەنەخۆشخانەکان کۆ کردۆتەوە ئیزن نادات دکتۆر و پەرەستارەکان بەکاری بهێنن، چونکە هیچ کاریگەرییەکی بۆ بەرنگاربوونەوە لەگەڵ کۆرۆنا نییە و لەوانەیە کارمەندانی نەخۆشخانەکان تووشی کۆرۆنا بکات.
بەشێک لەم دەماکانە لەلایەن رێکخراوی توێژینەوە زانستییەکانی هۆڵەندا/ TNO تاقیکاریان لەسەر ئەنجام دراوە و ئەنجامی توێژینەوەکان خراونەتە بەردەستی نەخۆشخانەکان، بەلام ژمارەیەک لەم دەماکانە بە بێ پشکنین لە نەخۆشخانەکاندا بڵاوبوونەتەوە. بەگوتەی سەرچاوەکان، ئەم دەمامکانە بەنیسبەت FFP2 و FFP1 کواڵیتیان نزمە و لەباشترین حاڵەتدا کواڵیتی FFP .8ـیان هەیە.
کەمبوونی دەمامک بە کواڵیتی بەرز لەم هەفتانەی دواییدا، بۆتە هۆی ئەوەی نەخۆشخانەکان رێگەچارەی دیکە بەکاربێنن. بۆ نموونە دەمامکە بەکارهێنراوەکان پاک ئەکەنەوە و دووبارە کەڵکی لێ وەردەگرنەوە.

 

سەرچاوە: NOS

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved