سه‌ره‌ڕای رۆژانی پشوو، ستافی ئه‌كادیمیانی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی سه‌ر به زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له ئه‌رك و خزمه‌ته‌كانیان به‌رده‌وامبوون به په‌یڕه‌وكردنی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و رشاندنی هۆڵه‌كان، دووه‌مین وۆركشۆپی زانستی بۆ ژماره‌یه‌كی زۆر له ته‌ندروستكاران و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی ئه‌نجامدرا. وۆركشۆپه‌كه‌ش كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی به هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆمان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی و لقی سلێمانی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی رێكخرابوو. تیایدا دوو ته‌وه‌ری زانستی خرانه‌ڕوو، ته‌وه‌ری یه‌كه‌م له‌لایه‌ن م.فه‌یسه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ساڵح ده‌باره‌ی چۆنێتی ئاماده‌كردنی ئه‌و مادده كیمیاییانه‌ی كه له ئێستادا به‌كارده‌هێنرێت بۆ ته‌عقیمكردنی بازاڕ‌و شوێنه گشتییه‌كان و ماڵان پشتبه‌ست به رێنماییه ستانداره‌كانی هه‌ردوو رێكخراوی (CDC) و (WHO) پێشكه‌شكرا، هه‌روه‌ها كاریگه‌رییه نیگه‌تیڤه‌كانی ئه‌م ماددانه له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ. ته‌وه‌ری دووه‌میش له‌لایه‌ن (د.سالار ئیبراهیم عه‌لی) ده‌رباره‌ی چۆنێتی وه‌رگرتنی سامپل له نه‌خۆش و گۆمانلێكراوان و چۆنێتی ئاماده‌كردنی ناوه‌ندی گواستنه‌وه بۆ سامپڵه‌كان كه به (VTM) ناسراوه، هه‌روه‌ها چۆنێتی چاندنی ڤایرۆسه‌كه له‌سه‌ر خانه تاوه‌كو كاریگه‌ری ڤایرۆسه‌كه له‌سه‌ر خانه‌كان بزانرێت و بتوانرێت ده‌رمان له‌سه‌ر ئه‌م ڤایرۆسه تاقیبكرێته‌وه. له كۆتایشدا گفتوگۆیه‌كی زانستیانه ئه‌نجامدرا كه تیایدا كارمه‌ندانی ته‌ندروستی خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی و هیوایان خواست هه‌میشه زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌رده‌وامبێت به به‌خشینی زانیاری و زانستی نوێ بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی ره‌وشی ته‌ندروستی له هه‌رێمه‌كه‌ماندا. له به‌رامبه‌ریشداو وه‌ك هه‌میشه زانكۆمان به‌ڵێنی پێدان به‌رده‌وامبێت و كه‌مته‌رخه‌م نه‌بێت له هه‌رچیيه‌ك كه له‌توانیاندا بێت. خاك - راگه‌یاندنی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure