30/3/2020 10:28 PM

ئوستورالیا ڤاكسینێك بۆ بەهێزكردنی بەرگری جەستە تاقیده‌كاته‌وه‌

زانایانی ئوستورالیا ڤاكسینێكیان دروستكردووە كە هێزی سیەكان بۆ  روبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەهێزدەكات.

میدیاكانی ئوسترالیا بڵاویانكردەوە، كۆمەڵێك لە زانایانی بواری تەندروستی دەستیان بە دروستكردنی ڤاكسینێك كردووە لە جۆری تۆبركلۆریس دروستكردووە كە بەرگری جەستە بەهێزدەكات.

روونیشكراوەتەوە، بەهێزكردنی ئەو بەرگریيە پەیوەندی بە سیەكانەوە هەیە، بەتایبەت ئەو بەشەی كە  ڤایرۆسی كۆرۆنا زیانی پێدەگەیەنێت.

ئاماژە بەوەش دراوە، ئەو ڤاكسینە لەسەر چوار هەزار كارمەندی بەشی دەرمانی لە نەخۆشخانەكانی ئوستورالیا تاقیكراوەتەوەو چاوەڕوانی وەرگرتنی ئەنجامەكەین.


خاك - ئاژانسەكان  




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved