د.ئاكۆ كه‌ریم جه‌لال پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان و خۆراك و گه‌شه‌ی منداڵان بابه‌تێكی بڵاوكرووه‌ته‌وه تایبه‌ت به گه‌شه‌ی مێشكی منداڵ به‌پێی ته‌مه‌ن. ئه‌و پزیشكه له بابه‌ته‌كه‌یدا ڕوونیكردووه‌ته‌وه كه منداڵ تا ته‌مه‌نی 5 ساڵی له 90%ی مێشكی گه‌شه ده‌كات، دوای ئه‌و ته‌مه‌نه‌ش 10%ی مێشك گه‌شه ده‌كات. هه‌ربۆیه گرنترین ته‌مه‌ن بۆ گه‌شه‌ی مێشك 5 ساڵی سه‌ره‌تای ژیانه به‌تایبه‌تی 2 ساڵی یه‌كه‌می ته‌مه‌ن و دوای ئه‌و ته‌مه‌نه گه‌شه‌ی مێشك كه‌مده‌كات. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، گه‌ر منداڵ تا ته‌مه‌نی 5 ساڵی خۆراكی باش نه‌بێت یان له ژینگه‌یه‌كی ته‌ندروست نه‌ژیا، ئه‌وا گه‌شه‌ی مێشكی وه‌ك پێویست نابێت، ئه‌مه‌ش كارده‌كاته سه‌ر زیره‌كی و توانای مێشكی منداڵ و له ئاینده‌دا جیاواز ده‌بێت به‌راورد به منداڵێك كه خوراك و ژینگه‌یه‌كی ته‌ندروستی هه‌بێت. هه‌روه‌ها خۆراك كاریگه‌ی زۆری هه‌یه له‌سه‌ر گه‌شه‌ی منداڵ و شیری دایك به باشترین خۆراك داده‌نرێت بۆ گه‌شه‌ی مێشك، گه‌ر شیری قوتووشت به‌كارهێنا ئه‌وجۆرانه به‌كاربهێنه كه خۆراكه گرنگه‌كانی تێدایه بۆ گه‌شه‌ی مێشك وه‌ك (DHA , Luten , Arachidonic acid , Iron , Zinc) خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure