31/3/2020 09:08 PM

له گەرمیان هەڵمەتی كوتان دەستپێدەكاتەوە

ئەمرؤ پرۆسەكانی كوتان لە مەڵبەندە تەندروستيیەكانی سنوری گەرمیان دەستپێدەكات.

بەپێی بڕیارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، لە رۆژی چوارشەممە 1/4/2020ەوە لە مەڵبەندە تەندروستیيەكان بەشەكانی كوتانی مناڵان و ژنانی دووگیان دەكەنەوە، بە شێوەیەك كە لەم هەفتەیەدا سبەینێ و دووسبەی بەشەكان كراوە دەبن.

هاوكات لە هەفتەی داهاتوەوە لە رۆژەكانی (یەكشەممە، دوشەممەو سێشەممە) ئەو بەشانە كراوە دەبن و هاووڵاتیان دەتوانن سەردانیان بكەن، بەو مەرجەی كارتی (دەفتەری) تایبەتی كوتانیان پێبێت.

ئەو مەڵبەندە تەندروستیانەی كە كوتانی تێدا ئەنجامدەدرێت بریتین لە:

1.كەلار: مەڵبەندی تەندروستی شێروانە (ریعایەكە)، مەڵبەندی تەندروستی گوڵاڵە، مەڵبەندی تەندروستی باباگوڕگوڕ لە كەلاری كۆن.

2. كفری: مەڵبەندی تەندروستی سەرەكی كفری.

3. باوەنور: مەڵبەندی تەندروستی پێباز.

4. رزگاری: مەڵبەندی تەندروستی گەرمیان و مەڵبەندی تەندروستی شەهید د.قاسم.

5. مەیدان: مەڵبەندی تەندروستی مەیدان.

ئەو رێنماییانەی پێویستە هاووڵاتیان رەچاوی بكەن:

1. قەرەباڵەغی دروستنەكەن و جگە لەو مناڵەی كە دەكوترێت مناڵی دیكە لەگەڵ خۆیاندا نەهێنن.

2. تەنها دایك یان باوك لەگەڵ مناڵەكەیدا دەچێتە ژوورەوە، پێویستە پابەندبن بە رێنماییە خۆپارێزیيەكان و دەمامك بپۆشن و دەستكێشیان لەدەستدا بێت.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved