31/3/2020 09:26 PM

چۆن ده‌زانیت چاوی منداڵه‌كه‌ت كێشه‌ی هه‌یه‌؟

د. ماكۆك محه‌مه‌د پزیشكی نه‌خۆشی و نه‌شته‌رگه‌ری چاو بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چ كاتێك دایكان و باوكان ده‌زانن كه‌ چاوی منداڵه‌كه‌یان كێشه‌ی هه‌یه‌.

له‌ بابه‌ته‌كه‌یدا د.ماكۆك ڕوونیده‌كاته‌وه‌، هه‌ركات یه‌كێك له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌ت له‌ منداڵه‌كه‌تدا به‌دیكرد پێویسته‌ سه‌ردانی پزیشكی چاوی پێبكه‌یت بۆ زانینی بوون و نه‌بوونی گرفت له‌ چاوه‌كانیدا، ئه‌وانیش:

*چاو تروكاندنی زۆر: له‌وانه‌یه‌ نیشانه‌ بێت بۆ بوونی نه‌خۆشی چاو، به‌تایبه‌تی وشكبوونه‌وه‌ی چاو.

*جوڵه‌ی نائاسایی و له‌رزینی چاوه‌كانی: له‌وانه‌یه‌ نیشانه‌ی لاوازی تۆڕه‌ی چاو و نه‌خۆشی زگماكی چاوه‌كانی بێت.

*ئاوكردن و ڕیپۆقی چاو: له‌وانه‌یه‌ نیشانه‌ی نه‌خۆشی میكرۆبی چاو یان گیرانی بۆری فرمێسكی بێت.

*چاو هه‌ڵنه‌هاتن به‌ ڕووناكی: ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ نیشانه‌ی برینداری و ته‌نی نامۆی سه‌ر گلێنه‌ی چاو یان فره‌هه‌ستیار چاوه‌كانی بێت.

*زۆر له‌نزیكه‌وه‌ سه‌یركردنی تیڤی ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی لێئه‌كرێت چاوی منداڵه‌كه‌ كزبێت، بۆیه‌ له‌نزیكه‌وه‌ سه‌یری ده‌كات، نه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ نزیكه‌وه‌ سه‌یركردن بووبێته‌ هۆی كزبوونی چاوی.

*هه‌ر په‌ڵه‌یه‌كی سپی له‌ ناوه‌ڕاستی ڕه‌شێنه‌ی چاوی منداڵدا ئه‌گه‌ری نه‌خۆشی مه‌ترسیداری لێده‌كرێت.

7-تیلی و سوڕانی چاو بۆ ناوه‌وه‌ یان ده‌ره‌وه‌، واته‌ كێشه‌یه‌كی گرنگ له‌ چاویدا هه‌یه‌و پێویستی به‌ چاره‌سه‌ری خێرا هه‌یه‌.

8-پێ هه‌ڵكه‌وتن و خۆكێشانی به‌ شته‌كانی ناوماڵدا، به‌تایبه‌ت له‌ شه‌واندا ئه‌گه‌ری چاوكزی یان شه‌وكوێری لێده‌كرێت، پێویستی به‌ پشكنینه‌.

*ته‌مه‌ڵی له‌ قوتابخانه‌و نه‌بوونی تاقه‌تی سه‌عیكردن ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ نیشانه‌یه‌كی چاوكزی بێت.

*بوونی سه‌رئێشه‌ به‌بێ بوونی هۆكاری دیاریكراوی تر، ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بوونی كێشه‌و نه‌خۆشی چاو.

خاك - ئا/ لانه‌ كاشان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved