1/4/2020 01:43 PM

دوو فیلمی مێژووی سینەما کە باسی کارەساتە سروشتییەکان ئەکەن

گەردەلوول


لەساڵی 1996ـدا، "یان دێ بۆنت" راستییەکی زۆر سامناکی بۆ خستینە روو. ئەگەرچی ژمارەی ئەو فیلمانەی کە سەبارەت بە کارەساتە سروشتییەکانن زۆرن بەڵام کەمتر فیلمێک توانیویەتی وەکو "گەردەلوول/ Twister" وێرانییەکی بەربڵاو و ترسێکی زۆر لە بەردەنگدا دروست بکات. ئەوەی کە کۆمەڵێک گەردەلوولی بەهێز بەرەو زەوی بێن خۆی لە خۆیدا ترسناکە و ئەوەی کە وێرانییەکانی ئەم گەردەلوولانە نیشان بدەی، رادەی سامناکی فیلمە دوو قات بەرز ئەبێتەوە. کۆتاییەکانی دەیەی 90 ئەو کاتە بوو کە تەکنەلۆژیاکان بەخێرایی لەپێشکەوتندا بوون و سنوورەکانی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا لەسینەمادا بەربڵاتر ببوونەوە.

رۆژی پاش سبەی


فیلمی "رۆژی پاش سبەی/ The Day After Tomorrow" لەساڵی 2004ـدا داهاتوویەکی بۆ ئێمە وێنا کرد کە لەوانەیە چارەنووسی ژیانی مرۆڤ لەسەر گۆی زەوی بێت. "رۆژی پاش سبەی" بە بەشداری دوو ئەکتەری بەناوبانگ واتە "جیک جیلنهاڵ" و "دێنیس کۆید"، چیرۆکێکی ناوازەیە سەبارەت بە داهاتوویەک کە چەندین سال لەمەوبەر پێشبینی کراوە بەڵام  کەس پابەندی هۆشدارییەکان نییە.
لەم فیلمەدا جیهان بەگشتی ئەیبەستێ. ئەو لەحاڵێکدایە کە "جلینهاڵ" بەتەمایە گەشتێکی دوورودرێژی هەبێت بۆ ئەمریکا بۆ دۆزینەوەی چارەسەر و رزگارکردنی بەجێماوانی ئەم کارەساتە. تەکنەلۆژیا کۆمپیتەرییەکان لەم فیلمەدا دەوری سەرەکی دەگێڕن لە دروستکردنی دیمەنە ناوازەکاندا و "رۆلاند ئەمریش"ـی دەرهێنەری ئەم فیلمە بەباشی توانیویەتی حەماسەتێکی گەورە بەم فیلمە ببەخشێت.

 

سەرچاوە: whatculture

خاک _ پشکۆ کامەرن




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved