1/4/2020 03:22 PM

بەرزبوونەوەی رادەی فرۆشی رۆمانی "تاعوون" لە سەردەمی کۆرۆنادا

سەرەتاکانی دەیەی 40، نەخۆشییەکی گوازراوە سەرانسەری وڵاتی جەزائیری داگرت. زۆرینەی دانیشتووانی شاری "ئەران" تووشی ئەم نەخۆشییە هاتن و ژمارەیەک گیانی خۆیان لەدەستدا. هەموو شتێک لە حاڵەتی ئاسایی خۆی دەرچوبوو و شارەکە کەرەنتینە کرا. ئەمە دەسپێکی رۆمانە ناوازەکەی ئەلبێر کامۆیە واتە "تاعوون". ئەم رۆمانە زۆر هاوشێوەی رووداوەکانی ئێستای جیهانە.
دامەزراوەی "ئەدیستات" کە رادەی فرۆشی کتێب تۆمار ئەکات، لەراپۆرتێکدا گوتوویەتی: رادەی فرۆشی رۆمانی "تاعوون" لەکاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە فەڕەنسا بەچڕی زیادی کردووە و لە دوو مانگی رابردوودا رادەی فرۆشەکەی گەیشتۆتە 1800 بەرگ. ئەمە لەحاڵێکدایە کە لە ساڵی رابردوو و لەم مەودا زەمەنییەدا تەنها 400 بەرگی لێ فرۆشرابوو. لە ئیتاڵیاش فرۆشی ئەم رۆمانه 3 بەرابەر بووە و ئەم کتێبە لە پلەی یەکەمی پڕفرۆشەکانی ماڵاپەڕی ئەمازۆندا جێگیر بووە.
جگە لەم رۆمانه، فیلمی "بڵابوونەوە/ Contagion"ـش فرۆشێکی باشی هەبووە. ئەم فیلمە ساڵی 2011 لەلایەن "ستیڤێن سۆدربرگ"ـەوە بەرهەم هاتووە و چیرۆکەکەی زۆر هاوشێوەی دۆخی کۆرۆناییە.
ئەمە یەکەم جار نییە کەم ئەم جۆرە کتێب و فیلمانە ئەبنە جێی سەرنجی کۆمەڵگا. بۆ نموونە لەپاش سووتانی کڵێسای نۆتردام لەساڵی رابردوودا، خەڵکێکی زۆر روویان لە رۆمانی "پشت کووری نۆتردام" لە نووسینی ڤیکتۆر هۆگۆ کرد.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved