1/4/2020 08:19 PM

زيانه‌كانی ئامێری هه‌وای گه‌رم بۆ قژ

ئامێری وشككه‌ره‌وه‌ی قژ یه‌كێكه‌ له‌و ئامێرانه‌ی به‌رده‌وام له‌لایه‌ن خانمان و پیاوانه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێت، هه‌ندێكجاریش دایكان بۆ وشككردنه‌وه‌ی قژی منداڵه‌كانیان به‌كاریده‌هێنن، ئه‌م ئامێره‌ له‌پاڵ سووده‌كانی بێزیانیش نییه‌.

به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی ماڵپه‌ڕی Buzzikito ده‌ركه‌وتووه‌ به‌كارهێنان و به‌ركه‌وتنی راسته‌وخۆی هه‌وای گه‌رمی ئه‌و ئامێره‌ زیانی بۆ مێشك هه‌یه‌و ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی مۆخ زیاد ده‌كات.

زیانه‌كانی زیاتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر هاتوو له‌ پله‌یه‌كی گه‌رمی به‌رزدا به‌كارهات، چونكه‌ به‌هۆی نزیكی ده‌می ئامێره‌كه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ ئه‌گه‌ری سوتانی بێخی سه‌ری هه‌یه‌و له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ زیانی بۆ تاڵه‌كانی قژو لاوازكردنی هه‌یه‌، به‌رده‌وامی به‌كارهێنانیشی واده‌كات قژه‌كه‌ وشكبێته‌وه‌و شێداری و بریقه‌ی له‌ده‌ستبدات.

به‌پێی توێژینه‌وه‌كه‌ به‌كارهێنانی ئامێری وشككه‌ره‌وه‌و شانه‌ی خڕ بۆ خاوكردنه‌وه‌ی قژ، واده‌كات تاڵه‌كانی قژ زیانی زیاتریان به‌ربكه‌وێت و روبه‌رووی هه‌ڵوه‌رین ببنه‌وه‌.

بۆیه‌ ئه‌گه‌ر نه‌تتوانی واز له‌ به‌كارهێنانی ئه‌م ئامێره‌ بهێنیت، ئه‌وا له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی باشتروایه‌ له‌ پله‌یه‌كی گه‌رمی كه‌مدا به‌كاریبهێنیت.

خاك - ئاژانسه‌كان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved