2/4/2020 02:29 PM

مشتومڕەکەی نێوان دیبالا و کریستیانۆ

"پاولۆ دیبالا"ـی ئەرجەنتینی ئەستێرەی یانەی یوڤانتۆس بە ڕاشکاوی بۆچونی خۆی دەربارەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی ئاشکرا دەکات و دەڵێ پاش ئەوەی کریستیانۆ پەیوەست بوو بە ریزەکانی یۆڤانتۆسەوە روانگەکانی گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە.
ئەستێرە ناوازەکەی ئەرجەنتین لەچاوپێکەوتنێکدا بە ڕۆژنامەی "توتۆ میریکاتۆ"ـی ئیتاڵی ڕاگەیاندووە: "لەسەر ئاستی تایبەتیی تێڕوانینم بەرامبەر کریستیانۆ زۆر ئەرێنییە، لەپێشوودا نەمدەناسی، کاتێک پەیوەندی بە یانەی یوڤانتۆسەوە کرد، زانیم کە خاوەن کەسایەتییەکی بەهێز و ناوازەیە، کەسێکی کۆمەڵایەتییە و دڵپاک و کراوەیە. لەژووری جلگۆڕینەکان و لەدەرەوەی ژووری جلگۆڕینەکانیش هەر بەو شێوەیەیە و بەپێچەوانەی یاریزانە ناودارەکانی ترەوە کە لەو ئاستەدا گرنگی بە هاوڕێکانیان نادەن."
دیبالا باس لە گفتوگۆیەکی تایبەتیی نێوان خۆی و کریستیانۆ دەکات و دەڵێت: "لە گەشتێکدا لەگەڵ کریستیانۆ بەیەکەوە دانیشتین و قسەمان لەبارەی کەسایەتییە ناوازەکەیەوە دەکرد. پێمگوت: دەزانیت من کەسێکی ڕاستگۆ و بەرەوڕووم. لە ئەرجەنتین کەمێک ڕقمان لێتە بەهۆی کەسایەتی و شێوازی مامەڵەکردنتەوە، بەڵام کە تۆم ناسی توشی شۆکت کردم، چونکە هەرگیز بەو شێوەیە نەبوویت، کەسێکی تر بوویت.
 یاریزانە ئەرجەنتینیەکە دەڵێت :” کریستیانۆ کە گوێی لە ووتەکانم بوو پێکەنی و پێی گوتم: منیش ئەوە دەزانم، بەڵام من ڕاهاتووم لەگەڵ ئەو ڕەخنانە و تەنانەت لەگەڵ ڕقی هاندەرانی ئەرجەنتینیش."

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved