2/4/2020 03:02 PM

چەند رێنمایی سادە بۆ کۆکردنەوەی پارە!

-لەگەڵ ماڵی باوکت بژی. زۆر کەس لە سەرەتای هاوسەرگیریدا یەکسەر جیادەبنەوە. ئەم کارە باشە بە مەرجێک داهاتت باش بێت. ئەگینا زۆربەی پارەکەت بۆ کرێ سەرف دەبێت و ناتوانی پارە کۆبکەیتەوە. هەر بۆیە لەجیاتی ئەوە وا باشترە لە ماڵی باوکت بیت و بۆ ئەوەی ئازادیش بیت کرێیەکی کەم بدە بە باوکت.

-ئۆتۆمبێلی گرانبایی مەکڕە. تەنها بۆ پۆز یان حەزێکی کاتی ئۆتۆمبێلی گرانبایی مەکڕە، چونکە جگە لەوەی کاتێکی زۆرت دەوێت بۆ کۆکردنەوەی پارەکەی خەرجی بەردەوامیشی زۆر زیاترە.
-جلوبەرگی مارکە مەکڕە. تەنها لەبەر ئەوەی کە بڵێن جلەکەی مارکەیە پارەی زۆر بە جلی مارکە مەدە.
-خواردنی ماڵەوە بخۆ. خۆت فێری درووستکردنی خواردن بکە و کەمتر لەدەرەوە شت بکڕە.
-مەڵێ دەتوانم ئەمە بکڕم. بزانە کە چۆن پارەکەت خەرج دەکەیت و هەر تەنها لەبەر ئەوەی کە پارەت پێیە یەکسەر شتێک مەکڕە کە حەزت لێیەتی، چونکە دواتر بۆ کڕینی شتی دیکە کێشەت دەبێت.
-بەدوای دەستکەوتنی پارەی ئاسانەوە مەبە. مەگەڕێ بەدوای دەستخستنی پارەی ئاسان و زۆردا، بەڵکوو خۆت هەوڵبدە و ڕێگەی دروست بگرە بەر.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved