4/4/2020 02:01 PM

پاتریک مۆدیانۆ

پاتریک مۆدیانۆ نووسەر و فیلمنامەنووسی فەڕەنسییە کە لەساڵی 2014ـدا خەڵاتی ئەدەبی نۆبڵیشی وەرگرتووە. پاتریک دایکی بەڵژیکییە و باوکی ئیتاڵییە، بەڵام لە فەڕەنسا گەورە دەبێت و لەئێستادا یەکێک لە سیما ناسراوەکانی ئەدەبیاتی مۆدێرنی ئەم وڵاتەیە. بەرهەمەکانی مۆدیانۆ هەم لەلایەن رەخنەگرانەوە لێکۆڵینەوەی زۆر لەسەر کراوە و هەمیش خوێنەری زۆرە. رۆمانەکانی ئەم نووسەرە بوونەتە هەوێنی چەندین فیلم و لەساڵی 1972ـدا بوو بە براوەی خەڵاتی "ئەکادمیای فەڕەنسا". هەروەها لەساڵی 1978ـدا خەڵاتی بەناوبانگی "گۆنکۆرت"ـی  بەهۆی نووسینی رۆمانی "شەقامی بۆتیکە تاریکەکان" پێ بەخشراوە.
شەقامی بۆتیکە تاریکەکان، پێکدادان لە نیوەشەودا، دۆرا برۆدێر، ئاسۆ و نەناسیاوەکان بەشێکن لە رۆمانەکانی ئەم نووسەرە.

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved