4/4/2020 03:28 PM

دەرمانێکی دیکە بۆ کۆرۆنا

توێژەرانی زانکۆی "مۆناش"ـی ئوسترالیا دەڵێن: "دەرمانێکی دژە-ئەسپێ بەناوی "ئیڤێرمێکتین/ Ivermectin" لە ماوەی 48 کاتژمێردا ڤایرۆسی کۆرۆنای لە دۆخی تاقیگەییدا لەناو بردووە." ئەم دەرمانه لە هەموو جیهان دەست دەکەوێت.
"د. کیلی واگستاف/ D.Kylie Wagstaff" کە یەکێک لە توێژەرانی ئەم پرۆژەیەیە گوتوویەتی: "ئێمە تێگەیشتن کە تەنانەت رادەیەکی زۆر کەم لەم دەرمانە ئەتوانێ لەماوەی 48 کاتژمێردا، RNAـی ڤایرۆسەکە بسڕێتەوە و بەشێوەیەکی کاریگەر سەرجەم پێکهاتەی جینەتیکی کۆرۆنا لەناو ببات. تەنانەت ئەم کاریگەرییە لە ماوی 24 کاتژمێریشدا بەچڕی ئەبیندرێت."
ئەگەرچی چۆنیەتی کاریگەریی ئەم دەرمانە لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا هێشتا روون نییە، بەڵام هەنگاوی دوایی زانایان ئەوەیە کە بڕی گونجاوی ئەو دەرمانە بۆ بەکارهێنان لەلایەن مرۆڤە دەستنیشان بکەن و لەوە دڵنیا بن کە ئەم بڕە دەرمانه زیانی بۆ تەندروستی تووشبووەکە نابێت.
زانایان پێشبینی دەکەن کە تاقیکارییەکان لەسەر ئەم دەرمانه لەوانەی مانگێکی پێبچێت. "ئیڤێرمێکتین" دەرمانێکی دژە-ئەسپێیە و لەلایەن رێکخراوی دەرمانی ئەمریکاوە مۆڵەتی بەرهەمهێنانی پێدراوە لە دۆخی تاقیگەییدا بۆ لەناو بردنی ئەنفلۆئانزا، ئایدز و زیکا کاریگەر بووە.

 

سەرچاوە: dailymail

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved