ئیبراهیم ئه‌حمه‌د فاوه‌نده‌شن بڕیاریدا به به‌خشینی تێچووی مه‌راسیمی به‌خشینی "خه‌ڵاتی زیڕینی بله" ،به دابینكردنی خۆراك و پێداویستی ڕۆژانه بۆ 350 خێزانی كه‌مده‌رامه‌ت له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه... به‌ڕێزان : كوردستانیانی سه‌ربه‌رز و خوشك و برایانی خۆشه‌ویست له‌هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان ، سڵاو و خۆشه‌ویستی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د فاوه‌نده‌یشتنان پێشكه‌ش بێت .. به‌ڕێزان لای هه‌مووان ڕوونه ۸/٤ ی هه‌موو ساڵێك كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ساڵیادی كۆچی دوایی بیرمه‌ند و سیاسه‌تمه‌داری گه‌وره‌ی كورد "مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د" ڕێكخراوه‌كه‌مان له‌سه‌ر بنه‌مای باوه‌ڕبوون و به‌رده‌وامی دان به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی فكری (سیاسی ، ئه‌ده‌بی ، شۆڕشگێڕی) كۆچكردوو هه‌ڵده‌ستێت به پێدانی "خه‌ڵاتی زێڕینی بله" به ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی نموونه‌یی له سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه و بواره جیاوازه‌كانی ژیانی (كۆمه‌ڵایه‌تی ، سیاسی ، پیشه‌یی)ـدا كه بوونه‌ته پێشه‌نگی كۆمه‌ڵگه و هاوفكر و هاوكاره‌كانیان بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌و ئه‌ركه‌ی له‌پێناو هه‌موواندا له‌ئه‌ستۆیاندایه .. به‌ڕێزان ، چه‌ند ڕۆژێكیتر ساڵیادی كۆچی دوایی "مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د"ه ، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ گیرۆده‌بوونی جیهان به‌گشتی و كوردستان به‌تایبه‌ت به بڵاوبونه‌وه‌ی "ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID19" وه ، كه بووه‌ته هۆی ڕاگرتنی ته‌واوی سێكته‌ره‌كانی ژیانی مرۆڤ له‌هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌كانی جیهاندا ، ئه‌م بارودۆخه‌ش بارگرانییه‌كی زۆری له‌سه‌ر شانی هه‌مووان به‌گشتی و چینی ڕه‌نجده‌ر و هه‌ژاران به‌تایبه‌تی دروست كردووه به‌هۆی نه‌بوونی ده‌رفه‌تی كار و په‌یداكردنی بژێوی ژیانه‌وه .. ئێمه دڵنیاین ئه‌گه‌ر ئێستا مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌ژیاندا بوایه ، قۆڵی هیمه‌تی لێ هه‌ڵده‌ماڵی و به‌ر له‌هه‌رشتێك له‌خه‌می ژیانی هه‌ژار و ڕه‌نجده‌رانی ووڵاته‌كه‌یدا هه‌رشتێكی له‌ده‌ست بهاتبایه ئه‌نجامی ده‌دا و درێغی نه‌ده‌كرد .. بۆیه ئێمه‌ش به‌پێویستی ده‌زانین له‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه‌دا ، به ڕای گشتی و هاونیشتیمانیانمان له‌چوارپارچه‌ی كوردستان ڕابگه‌یه‌نین ، كه له‌پێناو سه‌لامه‌تی هه‌مووان و پابه‌ندبوونمان به‌ڕێنماییه‌كانی خۆپاراستن ئه‌مساڵ مه‌راسیمی به‌خشینی " خه‌ڵاتی زێڕینی بله " ئه‌نجام ناده‌ین ، له به‌رامبه‌ردا بڕیارماندا كه زیاتر له‌كۆی تێچووی مه‌راسیمه‌كه ببه‌خشین به خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت و ڕه‌نجده‌ری كوردستان كه به‌هۆی ئه‌م بارودۆخه‌وه ده‌رفه‌تی كار و په‌یداكردنی بژێوی ژیانیان له‌ده‌ستداوه ، له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رده‌وامیدانمان به فكری مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌ی له‌تواناماندایه ئه‌نجامی بده‌ین بۆ ده‌ست گیرۆیی و به‌هاناوه‌چوونی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئێستا به‌بارودۆخێكی نائاسایدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن و پێویستیان به‌هاوكاریكردنه .. بۆ زیاتر به‌رچاوڕوونی هه‌موولایه‌ك دوای ڕاوێژكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ گوزه‌ران و دۆخی ناله‌بارییان بڕیارماندا به به‌خشینی تێچووی مه‌راسیمی به‌خشینی "خه‌ڵاتی زیڕینی بله" به : دابینكردنی خۆراك و پێداویستی ڕۆژانه بۆ 350 خێزانی كه‌مده‌رامه‌ت له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان كه پێكدێن له (كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌و خێزانانه‌ی به‌هۆی كێشه‌ی سیاسییه‌وه ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای كوردستانیان به‌جێهێشتووه و ئێستا له‌هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن ، گه‌یاندنی خۆراك و دابینكردنی پێداویستی ڕۆژانه بۆ 450 خێزانی سودمه‌ند له پڕۆژه‌ی (گرتنه‌خۆ و پاراستنی منداڵ)ی منداڵپارێزی كوردستان ، گه‌یاندنی خواردن و پێداویستی ڕۆژانه بۆ ژماره‌یه‌ك خێزانی كه‌مده‌رامه‌ت و دابینكردنی پێداویستی پزیشكی بۆ تیمه ته‌ندروستییه‌كانی قه‌زای شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری ، گرتنه‌ئه‌ستۆی كرێی خانووی ژماره‌یه‌ك خێزانی كه‌مده‌رامه‌ت له‌ناوه‌ندی شاری سلێمانی .. به‌ڕێزان ، هه‌مووان ده‌زانن له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به‌هۆی ناجێگیری كه‌شوهه‌وا له شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی پایته‌ختی ئاشتی ، به‌هۆی ڕه‌شه‌باوه به‌شێك له مۆنۆمێنتی شه‌هیدان تێكشكا و ئه‌و ڕووداوه‌ش بووه مایه‌ی نیگه‌رانی و دڵته‌نگی كه‌سوكاری شه‌هیدان و خه‌ڵكی شاره‌كه ، بۆیه بڕیارماندا به دابینكردنی بودجه‌ی پێویست به چاككردنه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه ، به‌و هیوایه‌ی كه‌مێكیش بێت له‌ئازار و خه‌می كه‌سوكاری شه‌هیدان كه‌مبكه‌ینه‌وه ... له‌كۆتایدا به‌ناوی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د فاوه‌نده‌یشنه‌وه ، هیوای ته‌ندروستییه‌كی باش و سه‌لامه‌تی بۆ كوردستانیانی ئازیز و مرۆڤایه‌تی به‌گشتی ده‌خوازین ، داوای لێبوردن له‌هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه كاندیدبوون بۆ وه‌رگرتنی "خه‌ڵاتی زیڕینی بله" به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه له‌ناكاوه‌ی هاتووه‌ته پێشه‌وه ئه‌مساڵ ناتوانین خه‌ڵاتی ڕێزلێنانیان پێببه‌خشین .. كورد و كوردستان سه‌لامه‌ت هیوای ته‌ندروستییه‌كی باش بۆ هه‌موو لایه‌ك ئیبراهیم ئه‌حمه‌د فاوه‌نده‌یشن خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure