4/4/2020 09:17 PM

کوردێک دەبێتە ئەکتەری سەرەکی فیلمێکی ئەڵمانی

کوڕە گەرمیانیەکی قەزای خورماتوو توانی بەشداری فلیمێکی سینەمای ئەڵمانی بکات بە ڕۆڵی کەسی یەکەمی فلیمەکە.

دڵشاد نەعمان خورشید لە گوندی مەحموی ناوچەی داودە لە ساڵی 1983 لەدایکبووە تا پۆلی سێى سەرەتای لە هەمان گوند خوێندووە. دواتر بەهۆی شاڵاوی ئەنفالەوە لە خوێندندا ئەبڕێت باوک و مامی بەر شاڵاوی ئەنفاڵ ئەکەون. خۆی و خانەوادەکەی دەربەدەرو ئاوارە ئەبن، دواتر لە ساڵی 2001 ڕووئەکاتە وڵاتی ئەڵمانیا لەوێ دەستدەکاتەوە بە خوێندن و ئەچێتە بەشی هونەری لە ئەکادیمیایەکی ئەڵمانی. لە ساڵی 2016 خوێندن تەواوئەکات و گڕێبەست لەگەڵ کۆنترین شانوی ئەوروپادا ئەکات بەناوی (mittelsaechsisches theater).

دواتر وەکو ئەکتەری یەکەمی فلیمێکی ئەڵمانی بە ناوی هەموو لە پاپۆڕێکدا (ALLE IN EINEM BOOT) و ئێستا لە سینەماکانی ئەڵمانیادا پەخش ئەکرێت بەشدار ئەبێت.

لە ئێستادا ئەکتەری سەرەکی ئەکادیمیای گەورەترین و بەناوبانگترین شانوی زمانی ئەڵمانی ئینتەرناشیوناڵە بەناوی (Residenztheater Munich) وەکو ئەکتەرو شانۆکاریش چەندین گۆڤارو ڕۆژنامەی ئەڵمانی لەسەریان نووسیوەو چەند چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزۆنییان لەگەڵدا ئەنجامداوە.

خاك - پوكمیدیا





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved