5/4/2020 02:53 PM

ئەکتەری دڵخوازی من ئــــــالپـــاچیــــنۆ

وەرگێڕان و ئامادەکردنی : شڤان نەوزاد
ناوی تەواوی ئەلفرێد جیمس پاچینۆ. لە دایکبوی:(۲٥ ــ ٤ ــ ۱۹٤۰) ڕەگەز: ئەمریکی بەڕەچەڵەک ئیتالی. شوێنی لە دایکبونی: ئەمریکا باکوری هێرلم نیۆڕک. ئایین: مەسیحی کاسۆلیکی. پیشە: ئەکتەر و دەرهێنەر.
باوکی: ساڵ پاچینۆ لە دایکبوی شاری سان فراتیلۆ لە ئیتاڵیا(۱۹۲۲ ـــ ۲۰۰٥)دایکی: ڕۆز جیرارد(۱۹۱۹ ـــ ۱۹٦۲)بەهۆی شێرپەنجەی خوێنەوە کۆچی دوای کرد
سەرەتاکانی ژیانی ئالپاچینۆ
دوای ئەوەی ماڵباتی ئەلپاچینۆ لە ئیتاڵیا(سقڵیه)وە وەک کۆچبەر ڕودەکەنە ئەمریکا و پاش(۲)لەتەمەنی ئەلپاچینۆ دایک و باوکی لێکجیادەبنەوە و باوکی ڕودەکاتە (کۆڤینا لە کالیفۆرنیا) و بۆ کاری شاگردی چێشتخانە و فرۆشیاری، دایکی کوڕەکە هەڵدەگرێتەوە و لای خۆی و ماڵە باوانی واتە داپیرەی ئەلپاچینۆ لەدایکەوە دەیگرنە خۆی لە شاری(برۆنکس)، ئەگەرچی ئاڵپاچینۆ منداڵییەکی سەخت و ناجۆر ژیاوە ئەمەش بۆتەهۆی ئەوەی لەتەمەنی (۹) ساڵی فێری جگەرە کێشان و لە تەمەنی (۱۳) ئالودەی کحول ببێت.
ئەگەرچی کەسایەتییەکی شەرمنی هەبووە، بەڵام ئەمە نەبوتە ڕێگر لەبەردەم خەونی نواندن تەنانەت لە تەمەنی نەوجەوانیدا نازناوی (سۆنی یاخود ئەکتەر) لێدەنێن. هەڵبەت یەکێک لە خەونەکانی دیکەی ئەوایە ببوایەتە یاریزانی بەیسبۆڵ و چونکە ماوەیەک سەرقاڵی ئەم یارییە بوە.
هەڵبەت دەسپێکی کاری نواندنی لە تەمەنی نەوجەوانیدا دەردەکەوێت لەنێوان هاوڕێکانی لە قوتابخانە و پاشان بۆ ستەیجی شانۆ و پاشان بۆ شاشەی سینەما.
ژیانی ئەکادیمی قوتابخانەی ئەلپاچینۆ یەکێکە لە شکستە سەرەتاییەکانی ئەوقۆناخەی کاتێک لە ڕودەکاتە قوتابخانەی ناوەندی (هێرمان ڕێد جۆنیۆر)ی بۆ نواندن بەڵام مەخابن قوتابیەکی زۆر لاواز دەبێت و لەتەواوی وانەکان دەکەوێت و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی لەتەمەنی(۱۷)ساڵی بەیەکجاری واز لە قوتابخانە بهێنێت.
پاش وازهێنانی لە خوێندن وەک تازەپێگەیشتوان ئەو سەردەمە کۆمەلێک کاری دەکات وەک دەرگاوانی پاس...هتد
پاشان لە تەمەنی(۱۹)ساڵی پێش ئەوەی ڕوبکەنە شاری گرینیج ساڵی(۱۹٥۹) هەر لەشاری برۆنکس دەستدەکات بەخوێنی شانۆ لە ستۆدیۆی(هێربەرت بیرگۆڤ)و لەساڵی (۱۹٦۳)لەشانۆیی (Hello out there) لەنوسینی ولیام سارۆیان بەژداری دەکات، پاشان دوای ماندوبونێکی زۆر بڕوانامەی بەشداریکردن لە (ستۆدیۆی هونەرمەندان) پێدەبەخشریت ساڵی (۱۹٦٦.)
ژیانی خێزانی:
ئالپاچینۆ هەرگیز ژنی نەهێناوە و بە فەرمی هاوسەرگیری نەکردوە، بەڵام ئەمە نەبۆتە ڕێگر لەبەردەم پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ ژنان، خاوەنی(دوو کوڕ و کچێکە) لە دوو ژن.
کچە گەورەکەی لەدایکبوی(۱۹٨۹ــ وەک باوکی دەرهێنەر و سیناریست و بەرهەمهێنەری فیلمە)ناوی(جولی ماری)لە ئافرەتێک کە کاتی خۆی مامۆستای مەشقی نواندنی خۆی بوو بەناوی(جین تیرانت)،بەڵام کوڕ و کچەکەی دیکەی دوانن و لەساڵی (۲۰۰۱)لەدایک بون بەناوەکانی(ئۆلیڤیا رۆز و ئەنتۆن جیمس) لە ئافرەتێک بەناوی(بیفرلی دانجیلۆ)لە ساڵی (۲۰۰۳)لێکجودابونەوە.
دواهەمین ئافرەتیش بۆماوەی یانزەساڵ لەگەڵ ئالپاچینۆ مایەوە (لوسیلان سۆلا.)
دەرکەوتنی هونەری:
ئەگەرچی یەکەمن دەرکەوتنی دەگەرێتەوە بۆ ساڵی (۱۹٦۹ واتە لە تەمەنی ۲۹) ساڵ لە ڕۆڵێکی مامناوەند لە فیلمێک بەناوی (من، ناتالی) بەڵام یەکەمین کاری نواندنی سینەمایی ئالپاچینۆ ڕۆڵگێرانی وەک پیاوێکی ئالودەبوی هیرۆین وەک ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمێک بەناوی
(The panic in needle park)
ساڵی (۱۹۷۱)ئەمەش وایکرد سەرنجی دەرهێنەری مەزن فرانسس فۆرد کۆپۆلا ڕابکێشێت بۆ بەژداریکردنی لە هەرسێ بەشی فیلمی(Godfather) بەڕۆڵی مایکل کۆرلێۆن لەنوسینی ماریۆ بوزۆ پاشان دەرکەوتنە قەشەنگە یەک لەدوای یەکەکانی بۆنمونە لە ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی(scarerrow ــ ۱۹۷۳)، پاشان ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی(serpico ـــ ۱۹۷٤)
خەڵاتەکان:
٭ خەڵاتی ئۆسکار و گۆڵدن گلۆب بۆ فیلمی(scent of a woman ـــ بۆنی ئافرەت)۱۹۹۳
٭ خەڵاتی کیندی بۆ کلتور ۲۰۱٦
٭ گۆڵدن گلۆب و خەڵاتی ئیمی برایم تایم بۆ باشترین ئەکتەر لەفیلمی(تۆ جاک ناناسیت ـــ ۲۰۱۱)
٭ خەڵاتی گۆڵدن گلۆب و خەڵاتی ئیمی باریم تایم بۆ زنجیرەفیلمی(فریشتەیەک لە ئەمریکا ــ ۲۰۰٤)
٭ خەڵاتی ئیمی ۲۰۰٤
٭ خەڵاتی سیسیل بی دۆمیل ۲۰۰۱
٭ خەڵاتی ئەنجومەنی دەرهێنەرانی فیلم بۆ دەرهێنانی باشترین فیلمی بەڵگەنامەیی بۆ فیلمی(looking for richard ـــ ۱۹۹۷)
٭ خەڵاتی دۆنۆستیا ۱۹۹٦
٭ خەڵاتی شێری ئاڵتونی ۱۹۹٤
٭ خەڵاتی تۆنی بۆ باشترین ئەکتەری شانۆیی لەشانۆی(Basic traning of pavlo hummel ــ ۱۹۷۷)
٭ خەڵاتی بافتا بۆ باشترین ئەکتەری سەرەکی بۆفیلمی (Godfather)بەشی دوەم ــ ۱۹۷٦
٭ خەڵاتی ئەکادیمیای بەریتانی بۆ هونەری فیلم و تەلەفزیۆن ـــ ۱۹۷٦
٭ خەڵاتی گۆڵدن گلۆب بۆ باشترین ئەکتەر لەفیلمی(serpico ـــ ۱۹۷٤)
٭ خەڵاتی ئەنجومەنی نیشتیمانی بۆ هەڵسەنگاندنی باشترین ئاکتەر ـــ ۱۹۷٤
٭ خەڵاتی شانۆی جیهانی ـــ ۱۹٦۹
٭ خەڵاتی تۆنی بۆباشترین ئاکتەری شانۆی لەشانۆیی(tiger wear a necktie ــ ۱۹٦۹)
لەگەڵ چەندین خەڵاتی دیکە.
فیـلـمەکانی ئــالپاچـینۆ:
٭ Me, Natalie ــــ ۱۹٦۹
٭ The Panic in Needle Park ـــ ۱۹۷۱
٭ The Godfatherــــ ۱۹۷۲
٭ Scarecrow ـــ ۱۹۷۲
٭ Serpico ـــ ۱۹۷٤
٭ The Godfather Part II ـــ ۱۹۷٤
٭ Dog Day Afternoon'ـــــ ۱۹۷٥
٭ Bobby Deerfield ــــ ۱۹۷۷
٭ …And Justice for All'ــــ ۱۹۷۹
٭ Cruising ــــ ۱۹٨۰
٭ !Author! Author' ـــ ۱۹٨۲
٭ Scarface ـــ ۱۹٨۳
٭ Revolution ــــ ۱۹٨٥
٭ 'Sea of Love ـــ ۱۹٨۹
٭ The Local Stigmatic ـــ ۱۹۹۰
٭ 'Dick Tracy' ـــ ۱۹۹۰
٭ The Godfather Part III ــــ ۱۹۹۰
٭ Frankie and Johnny ــــ ۱۹۹۱
٭ 'Glengarry Glen Ross ــــ ۱۹۹۲
٭ Scent of a Woman ــــ ۱۹۹۳
٭ 'Carlito's Way ـــ ۱۹۹۳
٭ 'Two Bits' ــــ ۱۹۹٥
٭ Heat ــــ ۱۹۹٥
٭ Looking for Richard ـــ ۱۹۹٦
٭ 'City Hall ــــ ۱۹۹٦
٭ Donnie Brasco ـــ ۱۹۹۷
٭ The Devil's Advocate ـــ ۱۹۹۷
٭ 'The Insider ـــ ۱۹۹۹
٭ Any Given Sunday' ــــ ۱۹۹۹
٭ 'Chinese Coffee ــــ ۲۰۰۰
٭ Insomnia ـــ ۲۰۰۲
٭ S1m0ne ـــ ۲۰۰۲
٭'People I Know' ـــ ۲۰۰۲
٭ 'The Recruit ـــ ۲۰۰۳
٭ Gigli ـــ ۲۰۰۳
٭ 'Angels in America ـــ ۲۰۰۳
٭ The Merchant of Venice' ـــ ۲۰۰٤
٭ 'Two for the Money ــــ ۲۰۰٥
٭ 'Ocean's Thirteen' ـــ ۲۰۰۷
٭ '88 Minutes ــــ ۲۰۰٨
٭ 'Righteous Kill' ـــ ۲۰۰٨
٭ Salomaybe ـــ ۲۰۰۹
٭ 'You Don't Know Jack ـــ ۲۰۰۹
٭ 'The Son of No One' ـــ ۲۰۱۱
٭ 'Jack and Jill' ــــ ۲۰۱۱
٭ 'Stand Up Guys' ـــ ۲۰۱۲
٭ Manglehorn ـــ ۲۰۱٤
٭ The Humbling' ـــ ۲۰۱٤
٭ Imagine ـــ ۲۰۱٥
٭ Misconduct ــــ ۲۰۱٦
٭ Pirates of Somalia ـــ ۲۰۱۷
٭ Hangman ــــ ۲۰۱۷
٭ Paterno ــــ ۲۰۱٨
٭Once Upon a Time in Hollywoodــ۲۰۱۹
٭ The Irishman ــــ ۲۰۱۹




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved