5/4/2020 03:17 PM

کورت تۆخۆلسکی

کورت تۆخۆلسکی، نووسەر و شاعیر و رۆژنامەنووسی ئەڵمانییە. لە کۆتاییەکانی سەدەی 19ـدا لەدایکبووە و هەر لە تەمەنی خوارەوەدا دەست دەکا بە نووسینی بابەتی کۆمیدی لە رۆژنامەکاندا و هاوکات دەبێتە ئەندامی حزبی سۆشیالیستی سەربەخۆی ئەڵمانیا. پاش بە دەسەڵات گەیشتنی هیتلەر و حزبی نازی لە ئەڵمانیا، گشتاپۆ بە چەندین هۆکار کە بریتی بوون لە: جوولەکە بوون، رۆژنامەنووش بوون و ئەندامی حزبی سۆشیالیست بوون، ئیقامەی ئەڵمانیا لێ پووچەڵ کردەوە و رەوانەی سویدی کرد. تۆخۆلسکی بەر لەوەی شەڕی جیهانی دووەم ببینێت، بەهۆی خواردنی دەرمانی "ڤۆرناڵ" لە نەخۆشخانەیەکی وڵاتی سوید گیانی لەدەستدا کە هەندێک کەس لایان وایە خۆی کوشتووە.
ئەنجومەنی قەڵەمی سوید بۆ رێزگرتن لەم نووسەرە خەڵاتێکی داناوە و هەموو ساڵێک دەیبەخشێت بە یەکێک لەو نووسەرانەی کە بە هۆی نووسراوەکانیانەوە لە وڵاتی خۆیان دوور خراونەتەوە و تووشی ئەشکەنجە و ئازار هاتوون. مامۆستا شێرکۆ بێکەس یەکەم کوردە کە ئەم خەڵاتەی لەساڵی 1988ـدا پێ بەخشراوە.
بەشێک لە بەرهەمەکانی تۆخۆلسکی بریتین لە: هەندێک هەرگیز تێناگەن، وردە فەرمایشەکانی جەنابی "پێتر پانتز"، کۆشکی گریپسهۆڵم.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved