یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان راگه‌یه‌نراوێكی سه‌باره‌ت به خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠ بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی: راگه‌یانراوی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ده‌رباره‌ی ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠ جه‌ماوه‌ری كوردستان مامۆستایانی دڵسۆز قوتابیان و خوێندكارانی خۆشه‌ویست یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆڤید١٩له هه‌رێمی كوردستان داوای له حكومه‌ت و هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵاوتوێژینه‌وه‌ی زانستی كرد، پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن له هه‌موو قۆناغه‌كان بوه‌ستێنن، وه‌ك هه‌نگاوێكی كرده‌یی بۆ خۆپارێزی له‌و ڤایرۆسه نه‌فره‌تیه، داكۆكیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرد كه ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵێك بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی كۆششی ئه‌مساڵ له ده‌ست نه‌چێت و مسۆگه‌ر بكرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام و ئاڵوگۆڕی بیروڕا بوو،وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆبه‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌و داخوازیه پشتگیری له راگه‌یاندنه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌كات كه بریتیه له كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وام و خشته‌ی ئه‌زمونه‌كان و به‌كارهێنانی سیسته‌می ئه‌لكترۆنی بۆ وانه‌كان هه‌ر چه‌نده ئه‌وه بۆ هه‌موو قۆناغه‌كان و ده‌ڤه‌ره‌كان وه‌ك یه‌ك نابێت به هۆی كێشه‌ی ئه‌نته‌رنێت و كاره‌باو كه‌می شاره‌زاییه‌وه، به‌ڵام هه‌ر هه‌نگاوێكی باشه و به ئه‌رێنی لێكی ده‌داته‌وه ، پێویسته سود له ته‌له‌فزیۆنی په‌روه‌رده‌ییش وه‌ربگیرێت به پێی خشته‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ وانه‌كان و پۆله‌كانی خوێندن، گرنگیشه هانی مامۆستا به‌ڕێزه‌كان بدرێت تاوه‌كو له رێی كورته نامه‌وه په‌یوه‌ندی به خوێنكاران و قوتابیانه‌وه بكه‌ن و رشدیان بكه‌ن له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی وانه‌كانیان، بڕواشی وایه ئه‌وانه و دابینكردنی موچه و كرێی وانه‌بێژی ئاسانكاری زۆر بۆ ئه‌و هه‌نگاوانه و سه‌ركه‌وتنی ساڵی خوێندن ده‌كات، هاوكات ده‌بێت بیر له ئه‌گه‌ر و پلانیتریش بكرێته‌وه ئه‌گه‌ر خوانه‌كرده ئه‌م دۆخه درێژه‌ی كێشا كه ئومێده‌واره به هه‌وڵی هه‌موو لایه‌ك له پێشه‌وه‌یاندا وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی و ناوخۆ و ئاسایش و هێزی پێشمه‌رگه و لایه‌نه‌كانیتر ئه‌و به‌ڵایه تێپه‌ڕێنرێت و بگه‌ینه‌وه كه‌ناری ئارام و جارێكی‌تر ژیانی ئاسایی له ته‌واوی جومگه‌كان ده‌ست پێبكاته‌وه. كوردستان پارێزراوبێت سه‌رساغیش بۆ هه‌موان.. یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure