6/4/2020 12:07 PM

راهێنەرە بەناوبانگەکانی جیهان


گۆڤاری "France Football" کە یەکێک لە گۆڤارە متمانەپێکراوەکانی بواری وەرزش و بەتایبەت تۆپی پێیە بەپێی هەندێک پێوەر کە بریتین لە کۆپی پاڵەوانەتی، کەسایەتی و کاریگەری راهێنەران لەسەر وەرزشی تۆپی پێ، هەستاوە بە پۆلێنبەندی چەندین راهێنەری گەورەی مێژووی تۆپی پێ. لەدرێژەدا لەگەڵ چەند دانەیان ئاشنا ئەبین.

رینۆس میشێلز-هۆڵەندا
لە ١٩٦٠ـەوە تا ١٩٩٢ چالاکی هەبووە. راهێنەری یانەکانی ئاژاکس و بەرشەلۆنە و هەڵبژاردەی هۆڵەندای لەئەستۆ بووە. لەم ماوەیە توانیویەتی ئەم قارەمانیەتیانە تۆمار بکات: پاڵەوانەتی لیگی هۆڵەندا ٤ جار، پاڵەوانەتی لالیگا ١ جار، پاڵەوانەتی کۆپی ئەوروپا ١ جار، پاڵەوانەتی لیگی پاڵەوانانی ئەوروپا ١ جار.

ئالێکس فێرگۆسێن-بەریتانیا
لەنێوان ساڵەکانی ١٩٧٤ بۆ ٢٠١٣ چالاکی هەبووە. راهێنەری ئەفسایەیی یانەی مانچستر یۆنایتد بووە و ئەم قارەمانەتیانەی تۆما کردووە: پاڵەوانەتی لیگی سکاتلەندا ٣ جار، پاڵەوانەتی لیگی بەریتانیا ١٣ جار، پاڵەوانەتی کۆپی براوەکانی ئەوروپا ٢ جار، پاڵەوانەتی لیگی پاڵەوانانی ئەقروپا ٢ جار.

ئاریگۆ ساکی-ئیتاڵیا
لەنێوان ساڵەکانی ١٩٨٥ بۆ ٢٠٠١ چالاکی هەبووە. لە یانەکانی AC میلان و هەڵبژاردەی ئیتاڵیادا وەکو راهێنەر بەشداری کردووە. گەرینگرین دەسکەوتەکانی بریتین لە: پاڵەوانەتی لیگی ئیتاڵیا ١ جار، پاڵەوانەتی لیگی پاڵەوانانی ئەوروپا ٢ جار.

پێپ گواردیۆلا-ئیسپانیا
لە ٢٠٠٨ـەوە تا ئێستا لەم بواری تۆپی پێدا چالاکی هەیە. راهێنەری یانەکانی بەرشەلۆنە، بایرن میۆنشن و مانچستر سیتی بووە. گرنگترین دەسکەوتەکانی بریتین لە: پاڵەوانەی لیگی ئیسپانیا ٣ جار، پاڵەوانەتی لیگی ئەڵمانیا ٣ جار، پاڵەوانەتی لیگی پاڵەوانانی ئەوروپا ٢ جار.

 

سەرچاوە: businessinsider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved