6/4/2020 08:09 PM

دەزگای مرۆیی مام پرۆژەی پەلەچارە جێبەجێ دەکات

دەزگای مرۆیی مام پرۆژەی پەلە چارە جێبەجێدەکات، کە لەڕێیەوە هاووڵاتیان دەتوانن بە پەیوەندی تەلەفۆنی چارەسەر وەربگرن و پزیشکانی پسپۆڕ وەڵامیان دەدەنەوە.

کاروان بەختیار پسپۆڕی نەشتەرگەری چاو و ئەندامی دەزگای مرۆیی مام رایگەیاندووه: لەڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنییەوە چارەسەری نەخۆش دەکرێت بۆ دروست نەکردنی قەرەباڵغی لە نەخۆشخانەکان و لە ئێستاشدا نەخۆشخانەی حکومی و کلینکی راوێژکاری و ئەهلییەکان وەستێنراون و نەخۆش ناتوانێت چارەسەر وەرگرێت.

ئەو پزیشکە ئەوەشی خستووەتەروو، لەم خزمەتگوزارییەدا لە سەعات ٩ی بەیانی تا ٤ی ئێوارە هاووڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بە سەرجەم پسپۆڕە پزیشکییەکان بکەن و رێنمایی و چارەسەر وەربگرێن.

وتیشی: هەر هاووڵاتییەک پێویستی بە چارەسەر هەبێت و حاڵەتی خێرا بێت ئێمە رێنماییان پێدەدەین هەتا سەردانمان بکەن و چارەسەر وەربگرن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم خزمەتگوزارییە بۆ هەموو خەڵکەو هەرکەس پەیوەندی بکات ئێمە بێ جیاوازی وەڵامی دەدەینەوە.

خاك





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved