7/4/2020 01:01 PM

زێلاتان تۆپی پێ جێناهێڵێت

رۆژنامەی "گاتزتا دلۆسپۆرت"ـی ئیتاڵی  دەڵێ زێلاتان ئیبراهیمۆویچ ئەگەر لەگەڵ یانەی "A.C میلان" نەگاتە رێککەوتن، بەتەما نییە جیهانی تۆپی پێ جێبهێڵێت و لە لیگی ئیتاڵیادا ئەمێنێتەوە. بەپێی ئەم راپۆرتە، ئەگەرچی مانەوەی زێلاتان لە یانەی میلاندا هێشتا روون نییە و چارەنووسی ئەم وەرزە نادیارە، زێلاتان هیچ پلانێکی بۆ خانەنشینی نییە.
لە ئیتاڵیا دەگوترێ میلان بەشوێن نوێکردنەوەی گرێبەستە لەگەڵ ئەم ئەستێرە تەمەن 38 ساڵە، چونکە لەو کاتەوەی پەیوەست بووە بەم یانەیەوە لە مانگی ژانویەدا کاریگەری ئەرێنی هەبووە. بەڵام رۆژنامەی "گاتزتا" دەڵێ زێلاتان سەرجەم بژاردەکانی تاوتوێ کردووە و لەوانەیە لە ئەگەری جیابوونەوەی لە یانەی میلان، بیر لە یانەیەکی دیکەی لیگی ئیتاڵیا بکاتەوە.
میلان هێشتا بەشێوەی فەرمی سەبارەت بە داهاتووی زێلاتان دانوستانی لەگەڵ ئەم یاریزانه نەکردووە و دەگوترێ جیابوونەوەی بەرپرسی وەرزشیی پێشووی میلان واتە "زوونمیر بۆبان"، کاریگەری نەرێنی لەسەر پەیوەندییەکانی ئەو لەگەڵ ئەم یانەیە هەبووە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved