7/4/2020 02:35 PM

شەڕی چاڵدێران

شەری چاڵدێران یەکەم تێکهەڵچوونی نێوان حکومەتی سەفەوی و عوسمانییەکان بوو کە لە نزیک شاری چاڵدێران کە ئێستا بەشێکە لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رووی دا. لەم شەڕەدا کە لە رێکەوتی 23ـی 8ـی 1514 دەستی پێکرد، عوسمانییەکان بە رێبەرایەتی سوڵتان سەلیمی یەکەم سەرکەوتن و سوپای سەفەوی هەرەسی هێنا. لەم شەرەدا ژمارەی قزڵباشەکان کە هێزی شەڕکەری حکومەتی سەفەوی بوون نزیکەی 30هەزار کەس بوون و لەبەرامبەردا سوپای عوسمانی 200هەزار سەربازی لەخۆی گرتبوو. ناهاوسەنگی لە ژمارەی سەرباز و نەبوونی چەکی گەرم بووە هۆی شکەستی سەفەوییەکان. لەم شەڕەدا سوپای سەفەوی بە نێزە و شمشێر هاتبووە گۆڕەپانی شەڕ و عوسمانییەکانیش تفەنگ و تۆپیان پێ بوو.
پاش ئەم شەڕە بەشێکی زۆر لە کوردستان، ئازەربایجان، ئەرمەنستان، جۆرجیا  و بەشی رۆژهەڵاتی ئاناتۆلی لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سەفەوی جیابوونەوە و کەوتە بەردەستی تورکانی عوسمانی. ئەم شەڕە بۆ عوسمانییەکان سەرکەوتنێکی ئاسایی بوو بەڵام کارەساتی بۆ سەفەوییەکان خولقاند. پاش ئەم شەڕە "شا ئیسماعیل" تووشی خەمۆکی بوو و ئیتر رێبەرایەتی سوپای لەئەستۆ نەگرت و جێگە و پێگەی لەناو قزڵباشەکاندا نزم بۆوە. عوسمانییەکان لەم شەڕەدا تەنانەت تەورێزیشیان گرتەوە بەڵام بەهۆی کەمی پێداویستی و خواردن شارەکەیان جێیان هیشت.
جێی ئاماژەیە کە لەم شەڕەدا زۆرینەی سوپای قزڵباش کە لە کوردەکان پێکهاتبوو کوژران.

 

سەرچاوە: en.wikipedia

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved