7/4/2020 02:39 PM

نیشانەکانی تا لێهاتن

ئێمە کاتێک تامان لێدێت کە پلەی گەرمیی جەستەمان لە 38 دەرجەی سەنتیگراد زیاتر بێت، بابەتێک کە پێمان دەڵێ جەستەمان تووشی هەوکردن بووە یان نەخۆشییەکی شاراوەمان هەیە. هەندێک جار بە بێ ئامێرە پزیشکییەکانیش ئەتوانین بزانین تامان لێهاتووە یان نا. چونکە تالێهاتن هەندێک نیشانەی هەیە و لەدرێژەدا ئاماژەیان پێ ئەکەین.

ئێشی جەستە: ئێشی سەر و ئێشتی گشتیy جەستە لەناو ئەو کەسانەی تا-یان لێدێت زۆر باوە. ئەم ئێشانانە بەهۆی بوونی ڤایرۆس بۆ نموونە ڤایرۆسی ئەنفلۆئانزاوە دروست دەبن و پێمان ئەڵێت کە سیستەمی بەرگری جەستە چالاکە.

لەرز: لەرزیش یەکێک لە نیشانە باوەکانی تا لێهاتنە. هۆکارەکەشی ئەوەیە کە جەستە هەوڵ ئەدات بە بەرزکردنەوەی پلەی گەرمی، هێرش بکاتە سەر مایکرۆبەکان. ئەو کەسانەی لەرزیان لێ دێت هەست بە گەرمی جەستەیان ئەکەن و ئەبێ جلی فێنک و سووک بکەنە بەریان.

سوورهەڵگەڕان: ئەو کەسانەی تایان لێدێت جەستەیان و بەتایبەت گۆنایان سوور هەڵدەگەڕێ. ئەمەش کاتێک روو ئەدات کە دەمارەکان گەورە ئەبنەوە بۆ ئەوەی سووڕی خوێن لە دەمارەکاندا ئاسانتر بێت.

عارەقەکردنەوە و کەمبوونی ئاوی جەستە: تا لێهاتن بەگشتی عارەقەکردنەوەشی لەگەڵە. جەستە بە عارەقەکردنەوە هەوڵ ئەدات هاوسەنگیی گەرمیی جەستە بپارێزێت. لەو کاتانەدا ئەبێ ئاوێکی زۆر بخۆنەوە ئەگینا دۆخەکە مەترسیدار ئەبێت، چونکە بەهۆی تا لێهاتنەوە جەستەمان ئاوێکی زۆر لەدەست ئەدات و کەمئاوی جەستەش تووشی گرفتی گەورەترمان ئەکات.

 

سەرچاوە: insider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved