7/4/2020 10:15 PM

فه‌لافیلۆ داخرا

به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له‌ رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه‌ی یه‌كی قائیمقامیه‌تی سلێمانی دوكانێكی خواردنی خێرا داده‌خات.

ئازاد نه‌بی سه‌رۆكی لیژنه‌ی یه‌كی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له‌ رێنماییه‌كانی خۆپارێزی و جێبه‌جێنه‌كردنی مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی، لیژنه‌كه‌ دوكانی خوارده‌مه‌نی خێرای فه‌لافیلۆ له‌ گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری شاری سلێمانی داده‌خات.

وتیشی: له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه‌ كارمه‌ندو كرێكاره‌كانی خوارده‌مه‌نی خێرایی فه‌لافیلۆ (ده‌ستكێش، ده‌مامك، كڵاو)یان به‌كارنه‌هێناوه‌و سه‌رپێچییان له‌ بڕیاره‌كانی ژوری ئۆپراسیۆنی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ شاری سلێمانی كردووه‌.

روونیشیكرده‌وه‌: به‌رده‌وام لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سه‌ردانی دوكان‌ و ماركێتی گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌كه‌ن و به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی ژوری ئۆپراسیۆنی خۆپارێزی له‌ شاری سلێمانی ده‌كه‌ن، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی مۆڵه‌تی كاركردنیان به‌پێی رێنماییه‌ نوێكان پێدراوه‌، سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و رێنماییه‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ شوێنه‌كه‌ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: به‌ فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی خوارده‌مه‌نی خێرای فه‌لافیلۆ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه‌.

خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved