تیمی فڕۆكه‌وانی سلێمانی چاودێری شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كانی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ده‌كات. له‌سه‌ر بڕیاری ژووری ئۆپراسیۆنی سلێمانی، سه‌رجه‌م فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ئه‌ركدان بۆ خۆپارێزی هاووڵاتیان له ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا تیمی فڕۆكه‌وانی سلێمانی چاودێری شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كان ده‌كات. عه‌مید حسێن فه‌یزوڵا لێپرسراوی تیمی فڕۆكه‌وانی سلێمانی له لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاندووه: به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ژووری ئۆپراسیۆن كۆنتڕۆڵی ئه‌و شوێنانه ده‌كه‌ن كه قه‌ره‌باڵغه‌و رێنماییه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure