دانانی ئاوێنه له ئه‌سانسۆره‌كاندا مه‌به‌ستی ده‌روونی له‌پشته‌وه‌یه، پێشتر‌و له سه‌ره‌تای دروستكردنی ئه‌سانسۆره‌كاندا خه‌ڵك سكاڵای له‌وه‌بوو كه ئه‌و ئه‌سانسۆرانه زۆر خاون. پسپۆڕان دوای گه‌ڕانیان به‌دوای چاره‌سه‌ری ئه‌و سكاڵایه‌دا كه خه‌ریكبوو ده‌بووه كێشه دوو رێگه‌یان دۆزییه‌وه، یه‌كه‌میان خێرایی ئه‌سانسۆره‌كه زۆر بكه‌ن و دووه‌میش ئاوێنه له‌ڕووی ناوه‌وه‌ی ئهسانسۆرهكان دابنێن. له‌به‌رئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری یه‌كه‌م تێچوونی زۆرتر بوو و مه‌ترسیشی هه‌بوو، چاره‌سه‌ری دووه‌م به‌گونجاو زانراو له زۆربه‌ی ئه‌سانسۆره‌كانی ئێستادا ئاوێنه هه‌یه، چونكه مرۆڤ له‌بری ئه‌وه‌ی له‌كاتی به‌كارهێنانی ئهسانسۆرهكان سه‌یری دیواره‌كان بكات و بێزاربێت له تێپه‌ڕنه‌بوونی كات، سه‌یری ئاوێنه‌كان ده‌كات و وا هه‌ستده‌كات كات زووتر تێپه‌ڕده‌بێت. خاك - س: ده‌یلی مه‌یل
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure