8/4/2020 01:33 PM

ریاڵ مەدرید: ڤاران بۆ فرۆشتن نییە!

یانەی مانچستەر سیتی لەپێناو توندوتۆڵکردنەوەی هێڵی بەرگری پێکهاتەکەیدا هەوڵی گواستنەوەی "رافائێل ڤاران"ـی فەڕەنسی دەدات و یانەی ڕیاڵ مەدریدیش بە مەرجێکی مەحاڵ وڵام دەداتەوە.
ڕۆژنامەی "موندۆ دیپۆرتیڤۆ"ـی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا کاربەدەستانی یانەی مانچستەر سیتی لەسەر داوای "پیپ گواردیۆلا" پەیوەندییان بە یانەی مەدریدەوە کردووە و داوای دیاریکردنی نرخێکیان بۆ گواستنەوەی "ڕافائێل ڤاران"ـی فەرەنسی کردووە.
بەپێی سەرچاوەکە، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە ڕاستەوخۆ داواکاریی یانە ئینگلیزییەکەیان ڕەتکردوووتەوە و ڕایانگەیاندووە کە بەرگریکارە فەرەنسییەکەیان هەرگیز بۆ فرۆشتن نەبووە و بەنیازیش نین بیفرۆشن.
موندۆ جەختی لەوە کردۆتەوە کە بەرپرسانی مان سیتی بەو وەڵامەش کۆڵیان نەداوە و ئامادەییان دەربڕیوە بڕی زیاتر لە 150 ملیۆن یورۆ پێشکەش بکەن، بەو هیوایەی نرخە بەرزەکە دەرگای گفتوگۆکردن بەڕوویاندا بکاتەوە، بەڵام ئەو وڵامەی لە "فلۆرنتینۆ پێرێز" و هاوڕێیانیەوە  بەدەستیانهێناوە شۆکهێنەربووە.
پێرێز بە ستافی دانوستانکاری یانەی مانچستەر سیتی ڕاگەیاندووە کە لەگەڵ سوربوونیان لەسەر کڕینی بەرگریکارەکە، یانەی ڕیاڵ مەدرید تەنها لە یەک حاڵەتدا دەستبەرداری دەبێت ئەویش لە ئەگەری پێشکەشکردنی نرخی شکاندنی گریبەستەکەی کە دەگوترێ 500 ملیۆن یورۆیە. ئەوەش کۆتایی بە هەموو پەیوەندییەکان هێناوە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved