9/4/2020 02:16 PM

پاشای تەنیایی


پاشای تەنیایی تاقانە بەرهەمی نووسەری رۆژهەڵاتی كوردستان عەلی غوڵام عەلییە، ئەم كۆمەڵە چیرۆكە لەسەر ئاستی چیرۆكی كوردی بەیەكێ لەو بەرهەمە ئاست بەرز و مۆدێرنانە دادەنرێ كە تاوەكو ئێستا نووسراوە، لەم نووسەرە تەنیا ئەم بەرهەمە نووسراوە، نووسەرەكەی عەلی غوڵامعەلی هیچ بەرهەمێكی دیكەی تا ئێستا نییە، بەڵام بەم كۆمەڵە چیرۆكە توانیوێتی پانتاییەكی باش لە نێوەندی ئەدەبی كوردی و دنیای چیرۆكی ئیمە بگرێت، چیرۆكەكان بە شێوازی مەنەلۆگ، شەپۆلی زەین نووسراون، ئەم شێوازە لە نووسینی چیرۆك خوێنەری خۆی هەیە، خوێنەر دەبێ زۆر بە تایبەتی بۆی دانیشێ و بەوردی بخوێنێتەوە، چون شێوازەكە وادەخوازێ، لە شەپۆلی زەیندا كە كارئەكتەر كەسی یەكەمی چیرۆكە و قسە و دەردەدڵەكانی ناگاتە سەرزار و ناوەكییە، كارئەكتەری ئەم جۆرە لە گێرانەوە بەشێوەیەكی پەرت دەگێڕێتەوە و قسە و ڕستەكان ناتەواو و بچڕ بچڕن، رستەكان زۆر پەیوەست نین بەیەكەوە. پاشای تەنیایی لە چەند چیرۆكێك پێكدێ ئەوانەش چیرۆكەكانی ئێوارێیەك وەك خەونی مەیموون، لاولاو، جندۆكەكانی زەینی پاشەبەرەیەكی نێرەمووك یان چ... چغە چارەنووس، عەتری تیرۆز و بیانوویەكی نامۆ، 0 =هەنگاو 120+ چركە 137، سەفەری سیفر، ئاوێنە و تارماییەكان، پشیلە، بۆنی شەو.
ئەم كۆمەڵە چیرۆكە لە بڵاوكراوەكانی چاپەمەنی گوتارە، لە سەقز، رۆژهەڵاتی كوردستان، جەماڵ كاڕەشی هەڵەگری كردووە. وێنەی سەربەرگەكەی تابلۆیەكی هونەرمەندی جیهانی بیكاسۆیە و ناوەندی گوتار كاری نەخشەسازی بۆ كردووە. ئەم بەرهەمە چاپی سێیەمێتی، یەكێكی دیكە لە چاپەكانی چاپی دەزگای سەردەمە لە سلێمانی.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved