10/4/2020 08:22 PM

وەزارەتی کشتوکاڵ هەڵمەتی قەڵاچۆی کوللـە دەستپێدەکات

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاندووە: بڕی 407 ملیۆن دۆلار بۆ قەڵاچۆکردنی کوللـەو سن دابینکراوە کە بۆ پارێزگاکانی هەرێم و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین بەکاردەهێنرێت.

دەقی راگەیەنراوەکە..

راگەیانراوێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو

بەپێی نوسراوی ژمارە 24 لە7/4/2020، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بڕی (407000000)چوار سەد و حەوت ملیۆن دینار تەرخانكراوە بۆ هەڵمەتێكی فراوانی قەڵاچۆكردنی كولە.

ئەم بڕە پارەیە بە سوپاسەوە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری تەرخانكراوە بۆ هەڵمەتێكی فراوانی قەڵاچۆكردنی جۆرەكانی كولە و سن، سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتیەكانی كشتوكاڵی پارێزگاكان و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان بڕە پارەیەكەیان بۆ تەرخانكراوە و ئاگاداریش كراونەتەوە كە لەكاتی پێویست دەست بە هەڵمەتەكە بكەن.

جوتیارانی بەڕێز، ئاگادارین كەلەچەند ناوچەیەك سن هەیە و بەشێكی تر كولە، بۆیە لە چەند رۆژی داهاتوو هەڵمەتی قەڵاچۆكردنیان دەست پێدەكات بۆ پارێزگاری لە بەرهەمی ناوخۆییمان.

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە هەماهەنگی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتەكانی تر هەموو رێگایەیەكی گرتۆتەبەر لەپێناو پارێزگاری و برەودان بە بەرهەمی خۆماڵی لە ئێستادا و بەردەوامیش دەبێت.

خاك - وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved