11/4/2020 02:49 PM

یاریزانەکەی بایرن میونشن بەڕێی بریتانیاوەیە

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژەیان بە ئەگەرەکانی گواستنەوەی یەکێک لە ناوەندکارە بەتواناکانی یانەی بایرن میونشن بۆ یانەکانی ئارسیناڵ و مانچستەر یونایتد کردووە.
ڕۆژنامەی "دەیلی مەیڵ"ـی بەریتانی ئاشکرای کردووە "کۆرینتن تۆلیسۆ"ـی فەڕەنسی یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی بایرن میونشن بە بارودۆخێکی خراپدا تێپەڕدەبێت. ناوبراو لە پێکهاتەی سەرەکی یانە باڤارییەکەی دوورخراوەتەوە.
لەسەردەمی نیکۆ کۆڤاچ و پاشان هانزی فلیک، تۆلیسۆ بەهۆی بەرکەوتنەوە ئاستی دابەزی  و لەئێستاشدا ناتوانێت لە پێکهاتەی سەرەکیدا دووبارە جێگەی خۆی بکاتەوە.
بەپێی سەرچاوەکە، لە ئیتاڵیاوە یانەکانی یوڤانتۆس و ناپۆلی و لەئیسپانیا یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید خواستیان لەسەر یاریزانە فەرەنسییەکەیە، بەڵام یانەکانی مانچستەر یونایتد و ئارسیناڵ لە گفتوگۆکان بۆ گواستنەوەی توانیویانە سەرکەوتوو بن.
دەیلی مەیڵ بە ئەگەرێکی بەهیزی لەقەڵەم دەدات تۆلیسۆ لە گواستنەوەکانی هاوینەی 2020ـدا پەیوەندی بە یەکێک لە دوو یانە زەبەلاحەکەی بەریتانییەوە بکات.
تۆلیسۆ لە ساڵی 2017 بەبڕی37  ملیۆن یورۆ ڕوویکردە یانەی بایرن میونشن. یانە ئەڵمانییەکە پێدەچێت بەهەمان نرخ ئامادەی دەستبەرداربوون بێت لەم یاریزانە، کە تەنها لە حەوت ڕووبەڕوبونەوەی وەرزدا بەشداری کردووە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved