دروستكردنی كۆفی سارد چه‌ند شێوازێكی جیاوازی به‌رده‌ستی هه‌یه، كه هه‌م بۆ خواردنه‌وه گرنگ و به‌تامه، هه‌م بۆ فێنكردنهوهمان ئارامبه‌خشه له‌كاتی گه‌رمادا. هه‌موومان ئه‌وه ده‌زانین كه له كافتریاكانیش خواردنه‌وه‌ی ساردی جۆراوجۆر به‌ئاسانی دێته به‌رده‌ستمان، به‌ڵام جگه له خواردنه‌وه‌ی سارده‌مه‌نییه‌كانی ده‌ره‌وه بۆ گۆڕانكاری و دڵخۆشی خۆت ده‌توانیت له‌ماڵه‌وه دروستی بكه‌یت. شێوازی دروستكردن: سه‌ره‌تا بۆ دروستكردنی كڵۆی سه‌هۆڵ ده‌توانیت به‌پێی تام و حه‌زی خۆت كۆفی له‌گه‌ڵ ئاو تێكه‌ڵبكه‌یت و بیگریته‌وه، خه‌ستی گرتنه‌وه‌كه به‌حه‌زی خۆت ئاماده بكه، دواتر بیخه‌ره ناو فرێزه‌ره‌وه تا باش ده‌یبه‌ستێت، هه‌مان گرتنه‌وه له‌ناو په‌رداخێكدا ئاماده‌بكه له‌گه‌ڵ كڵۆی سه‌هۆڵی كۆفیهكهدا تێكه‌ڵی بكه، پاشان به‌پێی حه‌زی خۆت كۆفی سارد به هه‌نگوین شیرین بكه.. ئێستا ده‌توانیت ئه‌مشێوازه له ماڵه‌وه تاقیبكه‌یته‌وه. خاك – س/ وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure