12/4/2020 02:53 PM

دۆخی ئۆتۆمبێلسازی لە ئەڵمانیا

گەورەترین یەکێتی ئەڵمانیا واتە IG Metall لەگەڵ ئەنجومەنی ئۆتۆمبێسازانی ئەم وڵاتە(VDA) داوایان لە ئەنجێلا مێرکێل کردووە بەخێرایی بڕیاری "قەدەغەکردنی فرۆشی ئۆتۆمبێل" بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەڵبوەشێنێتەوە. ئەم دوو بنکەیە بە نووسینی نامەیەک بۆ سەرۆکی ئەڵمانیا رایانگەیاند کە زۆرینەی کۆمپانیا چالاکەکانی بواری ئۆتۆمبێلسازی بەهۆی قەدەغەی فرۆش و کەڵەکەبوونی بەرهەمەکانیان خەریکن مایەپووچ ئەبن. لەم نامەیەدا واژۆی ئەنجومەنی هاوردەکاران و یەکێتی نوێنەرانی فرۆشی ئۆتۆمبێلیش دێتە بەرچاو.
نوێنەرانی فرۆش لەسەر ئەو بڕوایەن کە ئەوان ئەتوانن بەنیسبەت فرۆشگە و دووکانەکان کە لە دەورانی کەرەنتینەدا کراوە بوون، زیاتر پارێزگاری لە کارمەندەکانیان بکەن. چونکە هەم فەزایەکی گەورەتریان هەیە و هەم ژمارەی ئەو کەسانەی سەردانی کارگەکان ئەکەن زۆر کەمن.
لەو رووەوە کە پیشەی ئۆتۆمبێلسازی لەڕاستدا بڕبڕەی پشتی ئابووری ئەڵمانیایە، خاتوو مێرکێل ماوەیەکە خەریکی دانوستانە لەگەڵ بەرپرسان و بەڕێوەبەرانی ئەم پیشەیە بۆ ئەوەی بتوانن هێڵەکانی بەرهەمهێنان دەست بەکار ببنەوە. ئەنجومەنی ئۆتۆمبێلسازانی ئەوروپا(ACEA) دەڵێ داخرانی کارگەکان، رێگری لە بەرهەمهاتنی 1/47 ملیۆن ئۆتۆمبێل کردووە. هەر بۆیە بە مەبەستی کەمکردنەوەی زیانەکان دوو کۆمپانیای "ئائۆدی" و "مێرسێدێس" بەتەمان لە رێکەوتی 27ـی 4ـەوە دەگای کارگەکانیان بکەنەوە.

 

سەرچاوە: carscoops

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved