13/4/2020 08:32 PM

ئه‌م شوێنانه‌ داخراون

لە سلێمانی بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن، دوكانێكی گۆشتفرۆشتن و دوو دوكانی فرۆشتنی تام و بۆنی نێرگەلەو پەڕاوگەیەك داخران.

قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاندووه: بەهۆی پابەند نەبوونی بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن و هەبونی گۆشتی بێمۆر، لیژنەی یەكی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دوكانی گۆشتفرۆشی عەلی لە گەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانی دادەخات و خاوەنەكەشی روبەڕووی رێكاری یاسایی توند دەكاتەوە.

روونیشیكردوەتەوە: لەلایەن لیژنەكەوەو بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێنماییەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، دوو دوكانی فرۆشتنی تام و بۆنی نێرگەلەو پەڕاوگەیەكی دیكە داخران.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved