14/4/2020 03:50 PM

هالاند: سەرسامم بە زلاتان

ئێرلینگ هالاندی نەرویجی هێرشبەری گەنجی یانەی بروسیا دۆرتمۆند، توانیویەتی لە ماوەیەکی کورتدا خۆی بە جیهان بناسێنێت و جوانترین نمایشی تۆپی پێ بکات.
یاریزانە نەرویجییەکە لە یانەی ڕێدبول سالزبۆرگەوە بە تۆمارکردنی زۆرترین ڕێژەی گۆڵ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای بەسەرکردەوە، بەهەمان شێووە خولی ناوخۆی نەمسا. بەڵام دواتر بۆ بەرەوپێشبردنی تواناکانی ڕوویکردە یانەی بروسیا دۆرتمۆند. ئەوەی جێی ەرنجە ئەوەیە کە ئەم هێرشبەرە بەهرەداری خۆی لە خولی ئەڵمانیا دووپاتکردەوە و توانی چەندین گۆڵ تۆماربکات.
لەبارەی ژیانی تایبەتی و بیرکردنەوەیەوە، هالاند بە ماڵپەڕی "فۆر فۆر تو"ـی ئینگلیزی ڕاگەیاندووە: "حەزم لە ئەقڵیەتی زلاتان ئیبراهیمۆڤیچە کە چۆن بابەتەکان بەشێوازێکی جیاواز دەبینێت، پێموایە هەمان متمانەی ئەوم هەیە."
هەروەها دەڵێت: "حەزم بەوەیە کە چۆن لە یانەیەکەوە بۆ یانەیەکی تر هەنگاوی ناوە لە ژیانی وەرزشییدا، لەنێوان وڵاتاندا هاتوچۆ دەکات و ئەوەش ئاسان نییە، چوبێتە هەر خول و وڵاتێکیش بەردەوامبووە لە تۆمارکردنی گۆڵ، خۆشحاڵبووم بە چاودێریکردنی لەناو یاریگادا."
زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی لە ژیانی وەرزشییدا لەنێوان وڵاتانی سوید و هۆڵەندا و ئیتاڵیا و ئیسپانیا و فەرەنسا و ئینگلتەرا و ئەمریکا جموجۆڵی کردووە و پەیوەندی بە چەندین یانەوە کردووە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved