د.ئاكۆ كه‌ریم جه‌لال پسپۆڕی نه‌خـۆشییه‌كانی منداڵان و خۆراك و گه‌شه‌ی منداڵان بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له چ ته‌مه‌نێكدا هێلكه ده‌درێت به منداڵان. له بابه‌ته‌كه‌یدا ئه‌و پزیشكه ڕوونیكردووه‌ته‌وه، زه‌ردێنه‌ی هێلكه له ته‌مه‌نی 7 مانگییه‌وه ده‌توانیت بیده‌یت به منداڵ، به‌ڵام سپێنه‌ی هێلكه وا باشتره له‌دوای ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵیه‌وه بیده‌یت به منداڵ، چونكه ئه‌گه‌ری دروستبوونی هه‌ستاری هه‌یه تا ئه‌و ته‌مه‌نه. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، سه‌ره‌تا هێلكه ده‌بێت به‌بڕی كه‌م بیده‌یت به منداڵ گه‌ر هه‌ستیاری پێینه‌بوو ده‌توانیت بڕه‌كه‌ی بۆ زیادبكه‌یت، به‌ڵام گه‌ر منداڵه‌كه‌ت هه‌ستیاری به هێلكه هه‌بوو ئیتر ده‌بێت نه‌یخوات. هه‌روه‌ها به‌هیچ جۆرێك نابێت هێلكه به كاڵی یان به دۆڵه‌مه‌یی بدرێت به منداڵ، به‌تایبه‌تی منداڵی ته‌مه‌ن كه‌متر له یه‌ك ساڵ، چونكه ده‌بێته هۆی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشی به‌تایبه‌تی نه‌خۆشی گرانه‌تاو هه‌روه‌ها به كاڵی ئه‌گه‌ری توشبوون به حه‌ساسیه زیاد ده‌كات. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure