15/4/2020 03:32 PM

درۆزنەکان بناسن

تەنانەت ئەگەر لە درۆ کردندا زۆر زیرەکیش بین، دواجار جەستەمان راستییەکان دەخاتە روو و درۆکەمان ئاشکرا دەبێت. هۆکارەکەشی ئەوەیە کە کەسانی درۆزن ئاگایان لە "زمانی جەستە/ Body Lunguage"ـیان نییە و زۆرتر تەرکیز ئەخەنە سەر قسەکردن. لەدریژەدا باشی چەند نیشانەی کەسانی درۆزن ئەکەیەن.

"وەستان/ Pause"ـی زۆر
یەکێک لە باوترین نیشانەکانی درۆ کردن ئەوەیە کە کەسەکە قسەکانی بە رەوانی ناکات و زوو زوو لەناو قسەکانیدا ئەوەستێت. واتە ئەگەر کەسێک لەکاتی قسەکردندا زۆر بوەستێت ئەبێ لێی بە گومان بن. ئەم کەسانە بەگشتی باسی سەرەکی بە باسی لاوەکی و ناپەیوەندیدار دادەپۆشن.
درێژکردنەوە ماوەی دەربڕینی هەستەکان
دەربڕینی هەستێکی راستەقینە 5 چرکەی پێدەچێت. ئەگەر کەسێک زیاتر لەم ماوەیە خەریکی دەربڕینی هەستی خۆی بێت بەرامبەر ئێوە ئەگەری ئەوە هەیە کە درۆتان لەگەڵ بکات.

دووپات کردنەوە
ئەگەرچی دەربڕینی بیروڕاکان بە کەسانی دیکە هەندێک ئەستەمە، بەڵام دووپات کردنەوەی لەڕادەبەدەریش لەوانەیە نیشانەی درۆ و دەلەسە بێت. ئەگەر کەسێک بەردەوام قسەیەک دووپات بکاتەوە لەوانەیە بەو واتایە بێت کە هەوڵ ئەدات بە زۆری خۆی و ئێوەش بە قەناعەت بگەیەنێت.

داپۆشینی دەم و چاو
یەکێکی دیکە لە باوترین نیشانەکانی کەسانی درۆزن ئەوەیە کە لەکاتی قسە کردندا بەردەوام دەستێکیان بە دەم و روخساریانەوەیە. ئەم حاڵەتە لەناو درۆزنەکاندا زۆرە.

 

سەرچاوە: brightside
خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved