د.باقی ره‌سوڵ پزیشكی تیشك و سۆنه‌ر له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا سووده‌كانی سۆنه‌ری له سه‌ره‌تای دووگیانی دایكان و به‌تایبه‌ت له 6 هه‌فته‌یی دووگیانی‌دا ڕوونكردوه‌ته‌وه‌و گرنگییه‌كانی خستووه‌ته‌ڕوو. ئه‌و پزیشكه له‌باره‌ی سووده‌كانی سۆنه‌ر له ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته‌یی دووگیانی‌دا ده‌ڵێت: له‌وكاته‌دا زۆر گرنگه سۆنه‌ر بكرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌و سۆنه‌ره‌دا چه‌ندین زانیاری و ورده‌كاری سه‌باره‌ت به دووگیانیی دایكه‌كه‌و ته‌ندروستی منداڵه‌كه ڕوونده‌بێته‌وه، ئه‌وانیش: 1-دڵنیابوون له بوونی دووگیانی 2-دڵنیابوون له بوونی دووگیانی له‌ناو ره‌حمدا 3-ده‌ستنیشانكردنی خارج ره‌حم 4-ده‌ستنیشانكردنی لێدانی دڵی كۆرپه‌له 5-ده‌ستنیشانكردنی دووانه 6-ده‌ستنیشانكردنی هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی سوڕی مانگانه وه‌كو كیسی هێلكه‌دان یاخود تكویس یان سستی هێلكه‌دان. 7-دیاریكردنی دووگیانی پوچ blighted ovum 8-دیاریكردنی كاتی دروستبوونی كۆرپه بۆ ئه‌و خانمانه‌ی سوڕی مانگانه‌یان ناڕێكه خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure