16/4/2020 03:17 PM

کلینت ئیستود

وەرگێڕان و ئامادەکردنی: شڤان نەوزاد
ناوی کلینتۆن ئیستود جەی.ئاڕ(بە کلینت بانگئەکرێ) لەدایکبووی(۳۱ ــ ٥ ــ ۱۹۳۰) لە سان فرانسیسکۆ، ئەمریکا لەدایکبووە. ئەکتەرو دەرهێنەرو بەرهەمهێنەرو دانەری مۆسیقای فیلم و سیناریست و سیاسییە. دایکی ناوی مارگرێت روس رەنەر (۱۹۰۹ ـــ ۲۰۰٦) باوکی کلینت ئیستود ئێس.ئاڕ(۱۹۰٦ـــ ۱۹۷۰) کوڕ و باوک هەڵگری هەمان ناون، مەسیحی کاسۆلیکییە.
ژیانی خێزانی کلینت ئیستود
ئیستود دوجار بەفەرمی هاوسەرگیری کردوە، خێزانی یەکەمی(ماگی جۆنسون) تا لەساڵانی(۱۹٥۳ـــ ۱۹٨٤)پێکەوەبون و بونە خاوەنی دوو کچ و کوڕێک بەناوەکانی(لاوری موری ــ ۱۹٥٤)،(کایل ــ ۱۹٦٨)،(ئالیسۆن ــ ۱۹۷۲).بەڵام لەساڵی(۱۹۷٥) لەناو بازنەی هاوسەرێتی پەیوەندی سۆزداری هەبوو لەگەڵ خانمە ئەکتەر(سۆندرا لوک)و ئەم پەیوەندیە لەساڵی(۱۹٨۹)کۆتای پێهات. دواتر پەیوەندی بەست لەگەڵ خانمێک بەناوی(رۆکسان تونس) و بونە خاوەنی کچێک بەناوی(کیمبەرلین ــ ۱۹٦٤).پاشان پەیوەندی سوزداری بەست لەگەڵ(کاسلین ریڤیز) و بونە خاوەنی کوڕ و کچێ بەناوەکانی (سکوت ـــ ۱۹٨٦)،(کاسرین ــ ۱۹٨٨). پاشان لەگەڵ خانمە ئەکتەر(فرانسیس فیشەر) کەوتنە خۆشەویستیەوە وبونە خاوەنی کچێک بەناوی(فرانسیشکا ــ ۱۹۹۳).بەڵام لەتەمەنی شەست و شەش ساڵی و لەساڵی(۱۹۹٦)دوبارە ژیانی هاوبەشی لەگەڵ خانمە بێژەری تەلەفزیۆن( دینا رویز)کەئەوکات تەمەنی سی ساڵ بوو بونە خاوەنی کچێک بەناوی(مۆرگان ــ ۱۹۹٦)و ساڵی(۲۰۱٤)لێکجودا بونەوە.
ژیانی هونەری کلینت ئیستود

سەرەتاکانی ژیانی کلینت لەچوونە قوتابخانەی ناوەندی(بیدمۆند)وە دەسپێدەکات و پاشان دەچێتە قوتابخانەی ناوەندی هونەری لە شاری ئۆکلاند و ساڵی(۱۹٤۹)تەواوی دەکات. پاش تەواوکردنی خوێندن و لە سەردەمی جەنگی کۆریا ولەساڵی (۱۹٥۰)دەچێتە رێزی سوپای ئەمریکاوە لە نیمچە دورگەی مۆنتری وەک ڕاهێنەری مەلەوانی لەوێ کاریکردوە، ساڵی (۱۹٥۳)پاش تەواوکردنی ماوەی یاسایی لە سوپادا کۆچدەکات بۆ لۆس ئانجلس و دەچێتە زانکۆی(سیاتڵ) و لەبەنزینخانە دەسبەکار دەبێت، بەڵام لەو ماوەیەی لە نیمچە دورگەی مۆنتری دەمێنێتەوە کەسێک دەناسێک و هاوکاری دەکات و بەهۆی ئەوەی خاوەنی باڵایەکی بەرزبوە(۱٫۹۳)سم بوە دەچێتە ڕاهێنان و مەشق بۆ نواندن لە کۆمپانیای(Universal)بۆ بەرهەمهێنانی فیلم.سەرتای کارکردنی سینەمای کلینت دەگەڕێتەوە بۆساڵی(۱۹٥٥)لەهەردوو فیلمی(Revenge of the creature)،و (Franeis in the Navy)، بەڵام لەساڵی(۱۹٥٨)هەلێکی گەورەی بۆ هاتەپێش بۆ ڕۆڵگێڕان لەزنجیرە فیلمە (Rawhide)خۆرئاوایی کاوبۆییەکان، کە هەتا ساڵانی‌(۱۹٦٥)درێژەی کێشا،پاشان دەروازەیەکی دیکەی گرنگی سینەمایی لێکرایەوە بەوەی ساڵانی شەست کۆچ دەکات بۆ ئیتاڵیاو بۆڕۆڵگێران لە زنجیرە فیلمی خۆرئاوایی پیاوێک بەبێ ناو کە پێک دێت لە(تریلۆگی) هەرسێ فیلمی خۆرئاوایی(A Fistful of Dollars ــ ۱۹٦٤)، و (For a Few more Dollars ــ ۱۹٦٥)،و (The Good, The Bad and The Ugly ــ ۱۹٦٦)ی دەرهێنەری بەناوبانگی ئیتاڵی (سێرجێۆ لێۆن)، ئەم سێ فیلمە بونەهۆی تەقاندنەوەی ناوبانگی سینەمایی کلینت بە هەمو جیهان.ساڵانی شەست و حەفتاکان بۆ کلینت زێڕین بون ئەگەر چی فیلمەکانی لەدەوری خۆرئاوایی و ئاشکندا دەسوڕانەوە، بەڵام لەساڵانی نەوەدەکاندا رودەکاتە ستایلی فیلمە درامییەکان و لێرەوە دەست دەکات چنینەوەی خەڵاتە گەورەکانی وەک ئۆسکار و گۆڵدن گڵۆب،بەڵام خەونی کلینت لەوە زیاتر بوو تەنیا ئەکتەر بێت بەڵکو حەزی بۆ کاری دەرهێنان لە سەرەتای حەفتاکانەو دەستپێدەکات و یەکەمین فیلمی لەساڵی(۱۹۷۱)بەناوی(Play Misty For Me)کەهەم ئاکتەر و هەم دەرهێنەری فیلمەکەیە، پاشان لەساڵی(۱۹۷۳)کاری دەرهێنان بۆ دوەمین فیلمی دەکات کە هەرخۆشی وەک ئەکتەر بەژدارە بەناوی(High Plains Drifter)،ئیتر بەمجۆرە کاروانی سینەمایی کلینت لە نواند و دەرهێنانەوە دەستپێدەکات تا ساڵی(۲۰۱۹) بەردەوام دەبێت، ئەگەرچی کلینت هەرگیز چانسی بردنەوەی خەڵاتی ئۆسکاری نەبووە بۆ باشترین ئەکتەر بەڵام لەکاری دەرهێناندان توانیویەتی قەرەبوی ئەم چانسە بکاتەوە و لەساڵی(۱۹۹۲) کاری دەرهێنان و لەهەمان کاتدا نواندن دەکات بۆ فیلمی( Unforgiven)و توانی ببێتە خاوەنی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلم و باشترین دەرهێنان.بەم جۆرە کلینت بەهرەمەندانە و لێهاتوانە جگە لە نواندن لە دەرهێنانیشدا ببێتە یەکێک لەباشترینەکانی سینەمای ئەمریکا، بۆیە دوبارە لەساڵی(۲۰۰٤)هەستا بە دەرهێنان و نواندن لە فیلمی(Milion Dollar Baby)و کە ڕۆڵی ڕاهێنەرێکی پیری مشتەوانی(Boxing)دەگێرا و ئەم فیلمە بوە براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلم و باشترین دەرهێنان و دوبارە کلینت ناوی خۆی لەباشترینەکانی دەرهێنان و نواندن نوسیوە و بوە براوەی (٤)خەڵاتی ئۆسکار، واتە دو ئۆسکار بۆ باشترین دەرهێنان و دو ئۆسکار بۆباشترین فیلم، ئەمەش لەخۆیدا میژویەکی قەشەنگی دونیای سینەمایە. هەڵبەت ئەوەی بەوردی بینەری فیلمەکانی کلینت ئیستود بێت بۆی دەرەکەوێت پتر ژانری(خۆرئاوایی، ئاکشن،ژیاننامە)بەسەر بەرهەمەکانیدا زاڵە بەتایبەت لەساڵانی حەفتاوە تا دواهەمین کاری ژانری ژیاننامە و لەڕوداوی ڕاستییەوە وەرگیراون بەزەقی بەرچاو دەکەوێت لەوانە فیلمی(1979ــEscape from Alcatraz)،وفیلمی(2008ــChangeling)،و فیلمی(2014ــAmerican Sniper)،و فیلمی(2018ــThe 15:17 to Paris)و فیلمی( 2019ــRichard Jewell)...هتد. کلینت هەتا ئێستا بۆ(۱۷۳)خەڵات پاڵیوراوە و براوەی(۱٤۹)خەڵات بوە و بەیەکێک لە دەوڵەمەندترین ئەکتەر دادەنرێت و سامانەکەی بە(۳۷٥)ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت.
خەڵاتەکان:

٭ خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین دەرهێنان بۆ فیلمی( Unforgiven)ساڵی۱۹۹۳
٭خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلم بۆفیلمی(Unforgiven)ساڵی۱۹۹۳
٭ خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین دەهێنان بۆ فیلمی(Milion Dollar Babyساڵی۲۰۰٥
٭ خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلم بۆفیلمی( Milion Dollar Baby)ساڵی۲۰۰٥
٭ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بۆ باشترین دەرهێنان بۆ فیلمی(Unforgiven)ساڵی۱۹۹۳
٭ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بۆ باشترین دەرهێنان بۆ فیلمی(Milion Dollar Baby)ساڵی۲۰۰٥
٭ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بۆ باشترین دەرهێنان بۆ فیلمی(Bird)ساڵی۱۹٨۹
٭ خەڵاتی مەدالیای نیشتیمانی بۆ هونەر ساڵی۲۰۱۰
٭ خەڵاتی ڕاهێنەری ئاڵتونی ساڵی ۲۰۰۳
٭ خەڵاتی شێری ئاڵتونی ساڵی۲۰۰۰
٭ خەڵاتی ناوەندی کینیدی کلتوری ساڵی۲۰۰۰
٭ خەڵاتی سیزار ساڵی۱۹۹٨
٭ خەڵاتی دەستکەوتی تەمەن لەلایەن پەیمانگای فیلمی ئەمریکی ساڵی۱۹۹٦
٭ خەڵاتی هونەر و ئەدەب بە پلەی پێشەوا ساڵی۱۹۹٤
فیلمەکانی کیلنت ئیستود:

٭ 1955ــTarantula(ئەکتەر
٭ 1964 ـــA Fistful of Dollars(ئەکتەر)
٭ 1965ــFor a Few Dollars More(ئەکتەر)
٭ 1966ــThe Good, the Bad and the Ugly(ئەکتەر)
٭ 1968ــWhere Eagles Dare(ئەکتەر)
٭ 1968ـــCoogan's Bluff(ئەکتەر)
٭ 1969ــPaint Your Wagon(ئەکتەر)
٭ 1970ــTwo Mules for Sister Sara(ئەکتەر)
٭ 1970ــKelly's Heroes(ئەکتەر)
٭ 1971ــThe Beguiled(ئەکتەر)
٭ 1971ــDirty Harry(ئەکتەر)
٭ 1971ــ Play Misty for Me(ئەکتەر و دەرهێنەر)
٭ 1973ــMagnum Force(ئەکتەر)
٭ 1973ــHigh Plains Drifter(ئەکتەر و دەرهێنەر)
٭1975ــ The Eiger Sanction(ئەکتەر و دەرهێنەر)
٭ 1976ــThe Enforcer(ئەکتەر)
٭ 1976ــ The Outlaw Josey Wales(ئەکتەر و دەرهێنەر)
٭ 1977ــThe Gauntlet(ئەکتەر و دەرهێنەر)
٭ 1979ــEscape from Alcatraz(ئەکتەر)
٭ 1980ــAny Which Way You Can(ئەکتەر)
٭ 1983ــSudden Impact(ئەکتەر و دەرهێنەر)
٭ 1984ــTightrope(ئەکتەر)
٭ 1985ــPale Rider(ئەکتەر و دەرهێنەر)
٭ 1988ــBird(دەرهێنەر)
٭ 1990ــWhite Hunter, Black Heart(ئەکتەر و دەرهێنەر)
٭ 1990ــ The Rookie(ئەکتەر و دەرهێنەر)
٭ 1992ــ Unforgiven(ئەکتەر و دەرهێنەر)
٭ 1993ــIn the Line of Fire(ئەکتەر)
٭ 1995ــThe Bridges of Madison County(ئەکتەر و دەرهێنەر)
٭ 1997ــAbsolute Power(ئەکتەر و دەرهێنەر)
٭ 1997ــMidnight in the Garden of Good and Evil(دەرهێنەر)
٭ 2000ــSpace Cowboys(ئەکتەر و دەرهێنەر)
٭ 2002ــBlood Work(ئەکتەر و دەرهێنەر)
٭ 2003ــMystic River(دەرهێنەر)
٭ 2004ــMillion Dollar Baby(ئەکتەر و دەرهێنەر)
٭ 2006ــFlags of Our Fathers(دەرهێنان)
٭ 2006ـــLetters from Iwo Jima(دەرهێنەر)
٭ 2007ـــGrace Is Gone(ئەکتەر)
٭ 2008ــChangeling(دەرهێنان)
٭ 2008ـــGran Torino(ئەکتەر و دەرهێنەر)
٭ 2009ــInvictus(دەرهێنان)
٭ 2010ـــHereafter(دەرهێنان)
٭ 2011ــJ. Edgar(دەرهێنان)
٭ 2012ــTrouble With the Curve(ئەکتەر)
٭ 2014ــ Jersey Boys(دەرهێنان)
٭ 2014ــAmerican Sniper(دەرهێنان)
٭ 2015ــTab Hunter Confidential(ئەکتەر)
٭ 2016ــ Sully(دەرهێنان)
٭ 2018ــThe 15:17 to Paris(دەرهێنان)
٭ 2018ــThe Mule(ئەکتەر و دەرهێنەر)
٭ 2019ــRichard Jewell(دەرهێنان).




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved