بەهۆی نەشياوی بۆ خواردن و بەکارهێنان، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر بڕێکی زۆر ماستدا دەگرن و لەناویدەبەن. لە راگەیەنراوێکدا، ئازاد نەبی سەرۆکی لیژنەی یەکی سەر بە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاندووه؛ بەهۆی خراپبوون و نەشیاوی بۆ خواردن و بەکارهێنان، لیژنەکە دەستی بەسەر بڕی سێ تۆن ماستی بەستوودا گرتووە كه شیاوی خواردن و بهكارهێنان نهماوه. وتیشي: ئەو پلە گەرمییەی ماستی تێدا عەمبار دەکرێت پێویستە لەنێوان سفرو شەش پلە دابێت، بۆیه لەکاتی بەستنی ماستدا بەها خۆراکیيەکەی لەدەستدەدات، هەروەها دەبێتە هۆی لەناوچوونی بەکتریا سوودبەخشەکان تیایدا. وتیشی: سەرپێچییەکی تری شوێنەکە ماست کردنە ناو زەرفی نایلۆنە بە شێوەیەکی ناتەندروست و بهدهر له رێنماییەکان، کە ئەمەش مەترسی بۆسەر تەندروستی کڕیارانی دروستدەکات. روونیشيکردەوە: بەپێی ئەو رێنماییە نوێیانەی کە رێگە بە کردنەوەی دوکانەکانی شیرەمەنی دراوە، پێویستە پابەندی سەرجەم مەرج و رێنماییەکانی کارکرن و تەندروستی بن بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەکاتی کەموکورتی و سەرپێچیدا شوێنەکەو خاوەنەکەشی روبەڕووی رێکاری یاسایی توند دەکرێتەوە. ئاماژەی بەوەشکردووه: بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی ماستە دەست بەسەردا گیراوەکە لەناودەبرێت و خاوەنەکەشی روبەڕووی رێکاری یاسایی توند دەکرێتەوە. خاك - راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure