ئه‌وه‌ی که مناڵێک بۆچی ده‌ترسێت هه‌میشه جێگای سه‌رنجی کارناسان و شاره‌زایانی بواری گه‌شه‌ی مناڵ بووه. هه‌ندێک له لێکۆڵه‌ران هۆکاره ژینگه‌ییه‌کان بە هۆکاری ترس ئەهێننە ئەژمار و هه‌ندێکیان لایان وایە دۆخی ده‌روونی و بنه‌ماڵه هۆکاری ئەم کێشەیەن و له‌زۆربه‌ی کاته‌کاندا ئه‌و ترسه که مناڵ له‌خۆی نیشانی ئه‌دات په‌یوه‌سته به‌کێشه‌یه‌کی ده‌روونییه‌وه، بۆ نموونە: مناڵێک کە ترسی لە قوتابخانە هه‌یه له‌وانه‌یه له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه زۆر گرێدراوی دایک و باوکی بێت و ئه‌م ترسه هه‌ڵقوڵاوی ئه‌م گرێدراوبوونە بێت. هه‌ندێ جار گۆڕانکاری له‌شێوه‌ی ژیان وه‌کو گۆڕینی شوێنی ژیان، جیابونه‌وه له دایک و باوک... به‌شێوه‌ی ترس له‌تاریکی، ترس له‌ئاژه‌ڵ و... خۆی پیشان ئه‌دات. به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌مانه ئه‌توانین بڵێین هه‌ندێک له‌ترسه دیار و به‌رچاوه‌کانی مناڵ هۆکاری ده‌روونی هه‌یه و راسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به‌بابه‌تی ترسه‌که‌وه. بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە سەرەتا ئه‌بێ ته‌مه‌نی مناڵه‌که له‌به‌ر چاو بگیرێت، چونکە هه‌ندێک له‌ترسه‌کان له‌ته‌مه‌نێکدا ئاسایین. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ترسه‌که له دوو ساڵ زیاتری پێبچێت ده‌بێت چاره‌سه‌ری بۆ بکرێت. ده‌روونناسان بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ترسی مناڵان، چه‌ندین رێگایان پێشنیار کردووه. له‌هه‌نگاوی یه‌که‌مدا ئه‌ڵێن نابێت دایک و باوک بۆ نه‌مانی ترس له‌مناڵه‌که‌یان په‌له بکه‌ن. په‌له‌کردنی دایک و باوک نه‌ک هه‌ر نابێته هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌م ترسه، به‌ڵکو زیاتریشی ئه‌کات. ئه‌م ترسانه کەم کەم لەناو ئەچن و پێویسته دایک و باوک هێمن بن و به‌هێمنی بۆ نه‌مانی ئه‌م ترسه هه‌نگاو بنێن. تێبینییه‌کی دیکەی ده‌روونناسان ئه‌وه‌یه کە هەرگیز مناڵه‌کانتان به‌هۆی ترسه‌وه سه‌رکوت مه‌که‌ن. ئه‌و بابەتەی که لای دایک و باب ترسناک نییه لەوانەیە بۆ مناڵ زۆر ترسێنەر بێت. کەوابوو ئەبێ بزانین کە ترس هه‌ر له‌سه‌ره‌تای مناڵییه‌وه له‌گه‌ڵ مروڤە و شتێکی ئاساییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ترسه‌که زۆربێت و ببێته هۆی ئازاری خۆی و که‌سانی ده‌ورووبه‌ری، پێویسته ئەو کەسە سەردانی دروونناس و پزیشک بکات.
خاک _ پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure