17/4/2020 09:37 AM

ئارسیناڵ یەکەم گواستنەوەی هاوینەی 2020ـی ئەنجامدا

بەرپرسانی یانەی ئارسیناڵ بۆ گواستنەوەی "لایڤین کۆرزاوا"ـی فەڕەنسی گەیشتوونەتە ڕێکەوتن و ئەو یاریزانە لە هاوینی 2020ـەوە پەیوەندی بە یانە ئینگلیزییەکەوە دەکات.
ماڵپەڕی گۆڵ ئاشکرای کردووە، بەرپرسانی یانەی ئارسیناڵ پاش ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی دوو هەفتەیی توانیویانە ڕەزامەندی لایڤین کۆرزاوای بەرگریکاری باڵی چەپی یانەی پاریس سانت جێرمان و لێپرسراوی کارەکانی دەستەبەر بکەن.
بەپێی ئەم سەرچاوەیە، کۆرزاوا لە هاوینی 2020 کۆتایی بە گرێبەستەکەی دێت و تا ئێستا هەلە نوێیەکانی یانەی پاریس سانت جێرمان ڕەتکردۆتەو و دەیەوێت وڵات و لیگێکی دیکە بۆ درێژەی چالاکییەکانی هەڵبژێرێت.
بەرگریکارە فەرەنسییەکە لەلایەن چەندین یانەی وەک ئارسیناڵ و یوڤانتۆس و مانچستەر سیتی و یونایتدەوە داواکراوبوو، بەڵام لەکۆتاییدا خواستی لەسەر یانەی ئارسیناڵ بووە و لەگەڵ لێپرسراوانی یانە ئینگلیزییەکە گەیشتۆتە رێکەوتن. بەپێی ئەم ڕێکەوتنە، کۆرزاوا بۆ ماوەی 5 وەرز واتە تا هاوینی 2025 جلوبەرگی یانە لەندەنییەکە ئەپۆشێت و هێشتا بڕی موچە و
کۆرزاوا لەم وەرزەدا 23 یاریی بۆ یانەی پاریس سانت جێرمان ئەنجامدا و تەنها گۆڵێکی تۆمارکردووە و دوو گۆڵیشی دروست کردووە، لەڕووی هونەرییەوە دوو وەرزە ئاستی بەرەوخوار هاتووە و یانەی پاریس سانت جێرمان لەنوێکردنەوەی گرێبەستەکەیدا جدی نەبوون.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved