به‌هۆی خراپبوون و نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان، لیژنه هاوبه‌شه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر دوو تۆن پیازی وشكدا ده‌گرن و له‌ناویده‌به‌ن. بێوه‌ی ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی دووی قائیمقامیه‌ت وتی: به‌هۆی خراپبوون و نه‌شیاوی بۆ خواردن به هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر دوو تۆن پیازی وشكی خراپبوودا گرتووه كه شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه. وتیشی: به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوده‌برێت. لیژنه‌ی دوو، یه‌كێكه له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و له نوێنه‌ری فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان پێكهاتووه، رۆژانه به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام سه‌ردانی دوكان و ماركێتی گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌كات و له‌كاتی هه‌بوونی سه‌رپێچی شوێنه‌كه‌و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توند ده‌كاته‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure