17/4/2020 07:44 PM

ئاگادارییەک بۆ خوێندکارانى هەرێمى کوردستان

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە راگەیەنراوێکدا رێنمایی ئەو خوێندکارانەی هەرێمی کوردستان دەکات کە لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن و تائێستا نەگەڕاونەتەوە، خۆیان ئامادەبکەن بۆ گەڕانەوە.

دەقی راگەیەنراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا.....

ئاگادارییەکى گرنگ بۆ خوێندکارانى هەرێمى کوردستان لە دەرەوەى وڵات

بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەت

لە درێژەى هەوڵە بەردەوامەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان و لایەنى پەیوەندار لە حکومەتى عێراقى فیدرال، بە ئاراستەى کارئاسانىکردن بۆ ئەو خوێندکارو قوتابیانەى کە لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن و بەهۆى بارودۆخى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا تائێستا لە دەرەوەى وڵاتن.

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ئاگادارى سەرجەم ئەو خوێندکارو قوتابیانە دەکاتەوە کە تائێستا لە دەرەوەى وڵاتن و نەگەڕاونەتەوە، پێویستە کاتەکانى خۆیان بەپێى خشتەى هاوپێچ ڕێکبخەن بە مەبەستى ئەنجامدانى ئامادەکارى و ئامادەبوونیان لە فرۆکەخانەى وڵاتەکان بە مەبەستى گەڕانەوەیان بۆ هەرێمى کوردستان.

جێگەى ئاماژەیە، وەزارەتی خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى لەگەڵ لایەنى پەیوەندار لە حکومەتى هەرێم و حکومەتى عێراقى و پەرلەمانتارانى کورد لە بەغدا، لەھەوڵی بەردەوامدا بووە بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی لایەنی عێراقی و  ئەو وڵات و شوێنانەی کە قوتابی و خوێندکارانى هەرێمى کوردستانیان تێدا دەخوێنن، بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە ھەرێمی کوردستان.

خشتەى هاوپێچ......

خاك - راگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved