له‌ناو به‌شێكى خه‌ڵكدا واباوه له‌پێكردنی گۆره‌وی ده‌بێته هۆی كوێربوونی چاو، چونكه ڕێگره له پشوودانی چاو و توشی وشكبوونه‌وه‌و هه‌ستیاری ده‌كات و سه‌رئه‌نجام ده‌بێته هۆی كوێربوون، به‌ڵام پزیشكان ئه‌م بۆچوونه ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه. به‌پێی توێژینه‌وه‌ی پزیشكان، هیچ جۆره په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان ته‌ندروستی چاو و له‌پێكردنی گۆره‌ویدا نییه له‌كاتی نوستن، ئه‌وه ته‌نها ئه‌فسانه‌یه‌و هیچ بنه‌مایه‌كی زانستی نییه. ته‌نها ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌یه‌ك كاتدا ڕووبدات كه كه‌سه‌كه گۆره‌وییه‌كی پیس و پڕ له میكرۆب و به‌كتریا له‌پێبكات، زیان به ته‌ندروستی كه‌سه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت و توشی هه‌ستیاری و هه‌وكردنی توندی ده‌كات، ئه‌م دیارده‌یه ته‌نها له‌كاتی نوستندا ڕوونادات له هه‌موو كاتێكدا ئه‌گه‌ری روودانی هه‌یه ئه‌گه‌ر گۆره‌وییه‌كه پیس بێت. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه ده‌ستبدات له گۆره‌ویه پیسه‌كه‌و دواتر ده‌ستبداته‌وه له چاوی، ئه‌وا توشی سوربوونه‌وه‌و خورانی چاوی ده‌كات، له‌مكاته‌شدا پێویسته به خێرایی سه‌ردانی پزیشك بكات و چاره‌سه‌ری پێویست وه‌ربگرێت. خاك - س: سۆمه‌ریه نیوز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure